كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا - سی پی تی دوای ٢ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دوورگه‌ی ئیمڕاڵی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان، ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٥ ساڵه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی و ١٨ مانگیشه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ناتوانێت چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بدات.
سی پی تی له ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستنیشانی كردووه كه گیراوانی هه‌مان به‌ندیخانه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌بووه.
سی پی تی داوای كرد كه ئه‌م بارودۆخه كۆتایی پێبێت و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه له سه‌ردانی ٢ ساڵ به‌ر له ئێستایاندا (٢٠١٦) هه‌لومه‌رجی زیندانی ئیمڕاڵی له ڕووی شوێنه‌وه كه‌مێك باش بووبوو، به‌ڵام مافی په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه و چاوپێكه‌وتنه‌كان خراپتر بوون.
سی پی تی ده‌ستنیشانی كردووه، ئۆجالان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له مانگێكدا لانی كه‌م ٢ جار به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بگرێت، هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل خانه‌واده و پارێزه‌ره‌كانی بكات.
سی پی تی ئاشكرای كردووه له‌سه‌ر بڕیار و داوای ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌م ڕاپۆرته‌یان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كردووه.
جێگه‌ی سه‌رنجه كه دوای داگیركردنی عه‌فرین، وه‌ك كاتی ئاشكراكردنی ڕاپۆرته‌كه دیاریكراوه.
s.m