ڕاگه‌یاندنكارێكی یه‌په‌گه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگی عه‌فرین بریندار بوو

لە ئەنجامی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ئه‌ندامێكی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ بریندار بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا برینداربوونی «زاگرۆس دەشتی» ئەندامی ناوه‌ندی ڕاگەیاندنی یه‌په‌گه‌ی ڕاگەیاند.

لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه‌: هاوڕێ زاگرۆس كه‌ ماوەیەکی درێژە ڕووماڵی به‌ره‌‌كانی جەنگی «بەرخۆدانی سەردەم» دەکات، ڕۆژی ٥ی مارس لە ئەنجامی ھێرشێكی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بریندار بووه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، دۆخی تەندروستی ئەو ئه‌ندامه‌یان به‌ره‌و باشی ده‌چێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌ماوه‌.

 

s.m