ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا كۆمهڵكوژیی ھاوڵاتیانی سیڤیلی عەفرین دهكات
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگهیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ناوەندی شاری عەفرین و دەوروبەری، ٢٧ ھاوڵاتیی سیڤیل شەھید بوون کە لەنێویاندا ٧ منداڵ ھەن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگهیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ناوەندی شاری عەفرین و دەوروبەری، ٢٧ ھاوڵاتیی سیڤیل شەھید بوون کە لەنێویاندا ٧ منداڵ ھەن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە بەیاننامەیەکدا، ئاماری شەھید و بریندارانی ھێرشە ئاسمانی و زەمینییهکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی ھاوپەیمانی بۆ سەر ناوەندی شاری عەفرین و دەوروبەری خستهڕوو.
لە ڕاگەیەنراوەکەداھاتووە: بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی شاری عەفرین و دەوروبەری، ڕۆژ به ڕۆژ ژمارەی شەھیدان و بریندارانی ھاوڵاتیانی سیڤیل بهرز دهبێتهوه. سوپای تورکیا بە چەکی قورسی ئاسمانی و زەمینی ناوەندی شاری عەفرین و دەوروبەری بۆردومان دەکات.
ڕوانگەکە ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانەکان لە ناوەندی شاری عەفرین، ٢٧ ھاوڵاتیی سیڤیل شەھید بوون کە لەنێویاندا ٧ منداڵ ھەیە. بەھۆی سەختی برینی بریندارەکانەوە ژمارهی قوربانیان لە زیادبووندایه.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئهو ڕێكخراوه، شههید و بریندارهكان له سهردهم گهلان پێكدێن و هاوڵاتیانی کورد، عهرهب و ئەرمەن بوونهته قوربانی.
s.m