به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر، حه‌فته‌یه‌كی تێپه‌ڕاند. سوپای داگیركه‌ری توركیا له ڕۆژی حه‌وته‌مدا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی و بێ ناوبڕ خه‌ڵكی سڤیل ده‌كاته ئامانج.
ڕووداوه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌رخۆدانی عه‌فرین:
ماباتا
سوپای داگیركه‌ری توركیا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی دا، نزیكه‌ی ٥٠ هاوڵاتی سیڤیلی كوشت. ئه‌م جاره‌ش تاوانێكی دیكه‌ی مرۆڤایه‌تی كرد و ٧ ئه‌ندامی خێزانێكی كۆمه‌ڵكوژ كرد.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٤ ناوه‌ندی ناوچه‌ی ماباتای عه‌فرینی بۆردومان كرد. له ئه‌نجامدا ٧ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
جندرێس
له شه‌وی ڕابردووه‌وه سوپای توركیا بۆردومانی ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات، هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ له هێڵی ئه‌ماره-ه‌وه شه‌ڕێكی دژوار له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و سوپای داگیركه‌ر هاته ئاراوه.
ڕاجۆ
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ سوپای توركیا له گونده‌كانی ئۆمه‌را و كومره‌شای ڕاجۆ گورزێكی گه‌وره‌ی لێ درا و شه‌ڕڤانان توانیان دوو تانكی سوپای توركیا تێكبشكێنن، شه‌وی ڕابردوو توركیا هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر پردی هه‌شاركێ و گردی كه‌ڤرێ كه‌رێ.
بلبل
له كاتژمێر ١٢:٠٤ی ئه‌مڕۆ گوندی خه‌لكای ناوچه‌ی بلبلێ له لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆردومان كرا.
هه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی هه‌فته‌یه‌كی ئاشكرا كرد
هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده له ئه‌نجامی به‌رخۆدانیان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای داگیركه‌ری توركیا و چه‌ته‌كانیان، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ٣٠٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیایان كوشتووه. هه‌روه‌ها ٤ سه‌رباز و سه‌رچه‌ته‌یه‌كی گروپی «لیوا ئه‌لسه‌مه‌رقه‌ند»یش كوژراون.
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا ٥٩ هاوڵاتی سیڤیل شه‌هید كراون، و ١٣٤ هاوڵاتیش برینداربوون.
هه‌سه‌ده ئاشكراشی كرد، له ئه‌نجامی شه‌ڕی ٦ ڕۆژدا ٤٣ شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده شه‌هید بوون كه ٣ شه‌ڕڤانیان له یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه بوون.
هه‌سه‌ده داوای له سه‌رباز و چه‌ته‌كان كردبوو خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن
هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بانگه‌وازییه‌كی بڵاوكردبووه‌وه و داوای له‌و سه‌رباز و چه‌تانه كردبوو كه ناچار كراون بچنه ڕیزی سوپای توركیاوه، كه خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان بكه‌ن.
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاندبوو: ئێمه له بارودۆخی ئێوه ئاگادارین، ده‌رفه‌تێكتان پێ ده‌ده‌ین كه خۆتان ڕاده‌ستی نزیكترین سه‌نگه‌ری هێزه‌كانمان بكه‌ن و ژیانتان پارێزراو ده‌بێت.
ئاڵتوون: ئێمه هاوپه‌یمانی هێزه دێمۆكراته‌كانین
ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه، ڕه‌زا ئاڵتوون، هه‌وڵه‌كانی توركیای بۆ داگیركردنی عه‌فرین هه‌ڵسه‌نگاند و ڕایگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به هیچ هێزێك، له‌سه‌ر هێڵی خۆیان تێده‌كۆشن. ڕاشیگه‌یاند، هاوپه‌یمانی ئه‌وان هێزه دێمۆكراته‌كانن.
ڕه‌زا ئاڵتوون، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات گوتی: قسه‌گه‌لێكی وه‌ك «ڕووسیا كوردی فرۆشت»، یان «ئه‌مه‌ریكا كوردی فرۆشت» هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كورد نه له‌گه‌ڵ ڕووسیا و نه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نییه. ئاڵتوون ده‌ستنیشانی كرد، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كورد خاوه‌نی هێڵی خۆیه‌تی و به‌پێی ئه‌وه‌ش تێده‌كۆشێت. ڕاشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه هێزه دێمۆكراته‌كانن.
شه‌ڕڤانانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیست گه‌یشتنه عه‌فرین
ئه‌و شه‌ڕڤانه خۆبه‌خشانه‌ی له زۆر وه‌ڵاتی جیهانه‌وه به‌شداری ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه بووبوون بۆ شه‌ڕ له دژی تێرۆر، ڕایانگه‌یاندبوو كه بۆ پاراستنی عه‌فرین ده‌چنه عه‌فرین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته عه‌فرین و له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی عه‌فرین جێگه‌ی خۆیان گرتووه.
لێدوانی یه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی به‌رخۆدانی كۆبانێ
یه‌په‌گه له ساڵیادی به‌رخۆدانی كۆبانێ دا، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: « سڵاو له به‌رخۆدانی گه‌ل و هه‌ڤاڵانمان ده‌كه‌ین كه به گیانی كۆبانێ ئه‌مڕۆ له عه‌فرین به‌رخۆ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك چۆن ئێمه دوێنێ چه‌ته دڕنده و دواكه‌وتووه‌كانی داعشمان به به‌رخۆدانی كۆبانێ خسته زبڵدانی مێژوو، با كه‌س گومانی نه‌بێت كه له عه‌فرینیش به گیانی به‌رخۆدانی ئارین و گه‌لهاته‌كان ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و چه‌ته‌كانیان ده‌خه‌ینه زبڵدانی مێژوو.»
ش. م