ڕۆژنامەنووسێکی فەڕەنسی: ئەردۆغان قەسابە
سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێكی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی ئه‌سه‌د قه‌سابه.
سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێكی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی ئه‌سه‌د قه‌سابه.
له «ڕادیۆی Europe 1»ی فه‌ڕه‌نسا، بەرنامەیەک ده‌رباره‌ی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە به‌رانبه‌ر تاوانەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین پێشكه‌ش كرا. سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری «Le Point» فرانز – ئۆلیڤەر گیسبه‌رت بوو بە میوانی بەرنامەکە و بە ئەردۆغانی وت: ئەردۆغانی قەساب.
فرانز – ئۆلیڤەر گیسبه‌رت، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری «Le Point» هه‌فته‌ی ڕابردووش وتارێكی له‌ژێر ناوی «گه‌مژه‌ترین مێدیای جیھان» بڵاوكرده‌وه.
گیسبه‌رت سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر دۆخی مێدیا له توركیا و وتی: ئه‌ردۆغان هێنده‌ی به‌شار ئه‌سه‌د قه‌سابه. مێدیا ته‌نیا باسی ڕۆژهه‌ڵاتی غووته ده‌كات، لێره‌دا مافدارن چونكه ئه‌سه‌د له ڕاستیدا دژی ئیسلام و ڕاپه‌ڕیوان پێشێلكاری ده‌كات. كه‌س باسی ئه‌وه ناكات، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌كه. له هه‌مان كاتدا باسی بۆمبارانه‌كانی توركیا له‌سه‌ر كوردانی عه‌فرین ناكرێت.
s.m