ڕێپێوانی ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان بۆ ئۆجالان و عه‌فرین ده‌ستی پێكرد
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، ٢٠٠ ئینته‌رناسیۆنالیست ده‌ستیان به ڕێپێوانی درێژمه‌ودا كرد به‌ره‌و ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا.
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، ٢٠٠ ئینته‌رناسیۆنالیست ده‌ستیان به ڕێپێوانی درێژمه‌ودا كرد به‌ره‌و ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا.
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر عه‌فرین، ٢٠٠ ئینته‌رناسیۆنالیست كه خه‌ڵكی ١٧ وه‌ڵاتن، ئه‌مڕۆ له وه‌ڵاتی لوكسه‌مبۆرگ-ی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه و به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستیان به ڕێپێوانی درێژمه‌ودا كرد به‌ره‌و شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا.
٢٠٠ كه‌س له ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كانی ١٧ وه‌ڵاتی جیاواز ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م دیوانی دادی ئه‌ورووپا له لوكسه‌مبۆرگ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا و گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجالان و هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرینیان ئیدانه كرد.
دواتر ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان به دروشمه‌كانی «ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ كوردستان» و «نا بۆ هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین» ده‌ستیان به ڕێپێوانی درێژمه‌ودا كرد به‌ره‌و شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا.
ئەم چالاكه ئینته‌رناسیۆنالیستانه كه نوێنەرانی ٣٠ ڕێکخراویان له‌گه‌ڵه، به چەندین شاری فەڕەنسادا تێده‌په‌ڕن. بڕیاره له ڕێگه‌دا له‌گه‌ڵ سەندیکا، پارتیی سیاسی، مێدیای هەرێمی و نوێنەرانی ڕێکخراوە سیڤیله‌كان و سەرۆک شارەوانییەکان چاوپێکەوتن بکەن. هه‌روه‌ها چەندین سیمینار و کۆبوونەوە ده‌رباره‌ی گۆشەگیری سه‌ر ئۆجالان و پارێزنامەکانی ساز ده‌كه‌ن.
چالاکان دوای ٤ ڕۆژ ده‌گه‌نه شاری مه‌تزێ-ی فه‌ڕه‌نسا و له‌وێ بە ئۆتۆبووس به‌ره‌و شاری لۆزان-ی سویسرا بەڕێ ده‌كه‌ون و له‌گه‌ڵ ڕێپێوانی گه‌وره‌ی رێکخراوی گەنجانی ئازاد، ڕێكخستنه‌كانی ئه‌ورووپای په‌یه‌ده و ئه‌نجومه‌نی كورد له سویسرا یه‌كده‌گرنه‌وه. دواتر له شاری لۆزان پێكه‌وه به رێپێوان به‌ره‌و شاری جنێف ده‌چن و ماوه‌ی ٤ ڕۆژ له ڕێگه‌دا ده‌بن.
لە ڕێكه‌وتی ١٦ی شوباتی/٢٧ی ڕێبه‌ندان بە پێشه‌نگی ٧٠ ڕێکخراوی کوردستانی، تورکیایی، لاز، ئەرمەنی، ئاشووری، سوریانی و ئه‌ورووپی لە شاری جنێف-ی سویسرا میتینگێكی گه‌وره و چالاكی دانیشتن له به‌رده‌م بینای نەتەوە یەکگرتووەکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له میتینگه‌كه‌دا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كرێت لە به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵوێستی هه‌بێت و هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كان.
له چالاكییه‌كه‌دا ٥٠ په‌رله‌مانتاری كورد له وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌ندامانی كوردی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌ورووپا به‌شدار ده‌بن.
چالاكان له دوای چالاكییه‌كه‌ی جنێف، بە ئۆتۆبووس به‌ره‌و ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێ ده‌كه‌ون و لە ڕۆژی ١٧ شوبات/ ٢٨ رێبەندان بەشداری ده‌كه‌ن له ڕێپێوانی ستراسبۆرگ كه بڕیاره به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجالان به‌ڕێوه‌بچێت.
ش. م