ڕێپێوانی لۆزان - جنێف له ڕۆژی سێیه‌مدا به‌رده‌وامه
ڕێپێوانی درێژمه‌ودای لۆزان - جنێف بۆ شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ئۆجالان و هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، سه‌ره‌ڕای كه‌شوهه‌وای سارد له ڕۆژی سێیه‌میندا به‌رده‌وامه.
ڕێپێوانی درێژمه‌ودای لۆزان - جنێف بۆ شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ئۆجالان و هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، سه‌ره‌ڕای كه‌شوهه‌وای سارد له ڕۆژی سێیه‌میندا به‌رده‌وامه.
زیاتر له ١٠٠٠ كه‌س كه له‌نێویاندا ٢٠٠ ئینته‌رناسیۆنالیستی وه‌ڵاتانی جیهان هه‌ن، به‌شدارن له ڕێپێوانی درێژمه‌ودا كه ماوه‌ی ٣ ڕۆژه له شاری لۆزانه‌وه به‌ره‌و جنێف ده‌ستی پێكردووه.
ئامانجی ڕێپێوانه‌كه شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندانی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر عه‌فرینه. بڕیاره چالاكییه‌كه تا جنێف درێژه بكێشێت و به گه‌یاندنی په‌یامی ڕێپێوانه‌كه له به‌رده‌م ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی پێبێت.
ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كانی به‌شدار له ڕێپێوانه‌كه ڕایانگه‌یاند: هێرشی سه‌ر عه‌فرین، له دژی هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانه.
ش. م