ڕێپێوانی گه‌لان گه‌یشته‌ جندرێس-ی عه‌فرین

گه‌لان كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی شه‌نگال، جزیر و فورات ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشتنه‌ عه‌فرین، پاش سازكردنی میتینگ و خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی شاری عه‌فرین، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش خۆیان گه‌یانده‌ ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین.

هه‌زاران كه‌س كه‌ له‌ دژی داگیركاریی سوپای توركیا ڕوویان له‌ هه‌رێمی عه‌فرین كردووه‌، گه‌یشتنه‌ ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین كه‌ ماوه‌ی ١٨ ڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی داگیركه‌ره‌وه‌ هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر.

پشتیوانانی به‌رخۆدانی عه‌فرین له‌ لایه‌ن گه‌لی جندرێس-ه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا. 

ش. م