ژماره‌ى قوربانییه‌کانى ته‌قینه‌وه‌کانى به‌غدا به‌رزبووه‌وه
ژماره‌ى قوربانییه‌کانى ته‌قینه‌وه‌کانى شارى به‌غدا به‌رزبووه‌وه بۆ ٣٨ کوژراو و نزیکه‌ى ١٠٠ بریندار.
ژماره‌ى قوربانییه‌کانى ته‌قینه‌وه‌کانى شارى به‌غدا به‌رزبووه‌وه بۆ ٣٨ کوژراو و نزیکه‌ى ١٠٠ بریندار.
به‌یانى ئه‌مڕۆ له مه‌یدانى ته‌یران له ناوه‌ڕاستى شارى به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژیى ڕوویاندا، سه‌ره‌تا به‌رپرسان بڵاویان کرده‌وه، که له ته‌قینه‌وه‌کاندا ١٦ که‌س کوژراون و ٦٥ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه ژماره‌ى کوژراوه‌کان گه‌یشته ٣٨ کوژراو و نزیکه‌ى ١٠٠ بریندار.
به‌رپرسانى عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردوه، که ته‌قینه‌وه‌کان دوو ته‌قینه‌وه بوون و خۆکوژیی بوون و له مه‌یدانى ته‌یران له ناوه‌ڕاستى شارى به‌غدا ڕوویانداوه.
مه‌یدانى ته‌یران یه‌کێکه له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌کانى شارى به‌غدا و شوێنى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و کرێکارانه‌یه، که به شوێن کاردا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وان به‌یانیان زوو ڕوو له‌و مه‌یدانه ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی قوربانییه‌کان خه‌ڵکی کرێکار و کاسبکارن.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت که ماوه‌یه‌ک بوو به‌غدا ئارام بوو، بڕیاریشه مانگی ئایار هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌وه‌ش ململانێ له‌نێوان هێزه سیاسییه‌کانى ناوخۆى عێراق زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه جگه له ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى هه‌رێمیى و جیهانى له کاروبارى عێراق بۆ دروستکردنى ئاڵۆزیی زیاتر