ژماره‌یه‌کی زۆری کوژراو و برینداری سوپای تورکیا گواسترانەوە بۆ كلیس
سەربازانی سوپای تورکیا و چەتەکانیان کە لە شەڕی سەر سنووری عەفرین کوژراو و بریندار بوون بە ئامبوڵانس ده‌گواسترێنه‌وه بۆ نەخۆشخانەی کلیس و هاتای له توركیا.
سەربازانی سوپای تورکیا و چەتەکانیان کە لە شەڕی سەر سنووری عەفرین کوژراو و بریندار بوون بە ئامبوڵانس ده‌گواسترێنه‌وه بۆ نەخۆشخانەی کلیس و هاتای له توركیا.
لەسەر هێڵی سنووری ئاكتهپه کە ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی كركهانهی شاری هاتای، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا له شه‌ڕی سه‌ر سنووری عه‌فرین كوژراو و برینداربوون.
كوژراو و برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كلیس و هاتای. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مبولانسه‌كانی كركهانه به‌شی گواستنه‌وه‌ی بریندار و كوژراوه‌كانی نه‌كرد، له شاره‌كانی هاتای و كلیس ئامبولانس نێردراونه‌ته ناوچه‌كه.
ش. م