ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین به‌رزبووه‌وه؛ ١٢٧ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هیدبوون
ژماره‌ی قوربانیانی سیڤیل كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ١٢٧ كه‌س به‌رزبۆوه و ١٦٨ كه‌سیش برینداربوون.
ژماره‌ی قوربانیانی سیڤیل كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ١٢٧ كه‌س به‌رزبۆوه و ١٦٨ كه‌سیش برینداربوون.
له ڕۆژی چوارده‌مینی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین، هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی نووسره و پاشماوه‌كانی داعش له دژی عه‌فرین به‌رده‌وامه. به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار تا ٢ی شوبات\١٣ی ڕێبه‌ندان، ١٢٧ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
د. جوان محه‌مه‌د، وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی ئارڤین له عه‌فرین، ئه‌مڕۆ دواترین ئاماری قوربانیانی له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرا كرد.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا، ١٢٧ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و ١٦٨ی دیكه‌ش برینداربوون. وتیشی له‌نێو قوربانیاندا ژن و منداڵ هه‌یه.
ش. م