پاش ئه‌وه‌ی به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه‌كوردییه‌كان، پڕۆژه‌یاسای بودجە لە لایەن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ند كرا و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مكرایه‌وه، دەنگی ناڕەزایی له‌نێو ڕای گشتیی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان دروست بوو.
به‌شێكی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ڕووی ناڕه‌زاییان له سەرۆک کۆماری عێراقە كه به ڕه‌گه‌ز كورده. داوای لێ دەکرێت ھەڵوێستی بەپەلە بنوێنێت له به‌رانبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم.
ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی فراکسیۆنی پارتیی دیموكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه لە پەرلەمانی کوردستان داوای بانگھێشتکردنی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد بۆ ھەڵوێست وەرگرتن لەسەر پرۆژە یاساکە.
ئایا سەرۆک کۆماری عێراق دەسەڵاتی ڤیتۆكردنی یاسای هه‌یه؟
بە پێی مادەی ٧٣ ی دەستووری عێراق، دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار دیاریكراوه، یەکێک له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیمزاکردنی ئەو یاسایانەیە کە لەلایەن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن، بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی ڤیتۆکردنی پرۆژە یاساکانی ھەبێت.
ھەرچەندە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی کۆمار‌دا ئەو دەسەڵاتە بە سەرۆکی کۆمار درابوو ڤیتۆی پرۆژە یاساکان بکات، بەڵام لەم خولەدا ئەو دەسەڵاتە لە سەرۆک کۆمار سەندراوەتەوە. بەم شێوه‌یه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژدا سه‌رۆك كۆمار ئیمزا له‌سه‌ر یاسا نه‌كات، ڕاسته‌وخۆ یاساكه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لایەنەکوردیەکان لە کۆبوونەوەدان
لایەنە کوردییه پەیوه‌ندیدارەکان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای بودجه و بڕگه‌كانی له كۆبوونه‌وه‌دان.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەندامەکوردەکانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی ھەرێم و وەزیرەپەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی ھەرێم به‌ڕێوه‌چوو. فراکسیۆنی گۆڕانیش لە پەرلەمانی ھەرێم بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد.
حاکم سەرکان، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: حکوومەتی ھەرێم خۆی نەوت بفرۆشێت زیاتر قازانجیەتی له‌وه‌ی چاوەڕوانی بەغدا بکات، چونکە بەغدا مانگانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لە ھەولێر دەوێت و مانگانە ٤٥٠ ملیار دینار دەداتە ھەرێم.
لەلایەکی دیكه و ھەر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، بەھار مەحموود جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی ھەرێم ڕایگەیاند، ئه‌وان لەگەڵ کۆبوونەوەیەکدا نابن کە ھیج ئەنجامی نه‌بێت، لەکاتێکدا یاسای بودجە لە بەغدا پەسەند کراوە و ھیچ دەسەڵاتێک نییە دەستکاری بکات.
کاردانەوەی لایەنەعێراقییه‌کان لەسەر یاسای بودجە
پاش ئەوەی لە لایەن پەرلەمانتارانی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوکرایەوە کە بڕی ١ ترلیۆن دینار بۆ بەشەبودجەی هه‌رێمی كوردستان زیادکراوە، کاردانەوەی پەرلەمانتارانی عێراق ده‌ستی پێكرد.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەژێر ناوی زیادکردن ( احتیات تواری)، بڕی ١ ترلیۆن دیناری بۆ بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان زیاد کردووه و بەمەش بەشەبودجەی ھەرێم بۆ ١٤%ی بودجه‌ی عێراق بەرزبوویەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی سۆمەریە نیووزدا، حه‌نان فەتلاوی سەرۆکی فراکسیۆنی ئیرادە لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای کرد، سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەشێوەیەکی نایاسایی بڕگەیەکی تازەی ھێناوه‌ته نێو یاسای بودجە بە بیانووی ئەوەی ھەڵە لە یاساکەدا ھەیە، بەوەش بڕی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان ترلیۆنێک دیناری بۆ زیاد کراوه.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا فەتلاوی دەڵێت: «دووباره کورد فێڵی خۆی کرد.»
چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بیانووی دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی بودجە بۆ ھەرێم، بڕیاری پاشەکەوت کردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی دەرکرد. هه‌رچه‌نده فەرمانبەران تا ئێستا مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٨ یان وەرنەگرتووە، بەڵام لە چاوپێکەوتنێکدا دوای پەسەند کردنی یاسای بودجە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دووپاتی كرده‌وه، توانای دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان نیە بە پاشەکەوتیشەوە.
هاوكات سه‌رحان سلێڤانه‌یی، پەرلەمانتاری عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی هه‌رێم پێویستی بە ٥٨٠ ملیار دیناری مانگانە ھەیە، بەڵام حکوومەتی عێراق تەنھا بڕی ٤٥٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان پێیان وایه داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەشی مووچەی فەرمانبەران دەکات.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند، داھاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته ٨٥٠ ملیار دینار کە بەشی مووچەی تەواوی فەرمانبەران دەکات، به‌ڵام حكوومه‌تی ھەرێم ئامادەنیە بەپاشەکەوتیشه‌وە مووچەکە دابەش بکات.
s.m