کاکەباوە:نا بێت ڕێگا بە تورکیا بدرێت ئەنتەرپول بەکاربهێنێت

ئامینە کاکەباوە، پارلەمانتاری سوید، دەستبەسەرکردنەکەی "ساڵح موسلم"ی، کردوەتە ڕۆژەڤی پارلەمانی سوید و دوای کردوە:"ڕێ بە تورکیا بدرێت ئەنتەرپول بۆ مەرامی خۆی بەکاربهێنێت".

 

ئامینە کاکەباوە، پارلەمانتاری سوید لە سەر لیستی پارتی چەپی ئەو وڵاتە، دەستبەسەرکردنەکەی "ساڵح موسلم"، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی دەستەی دبلۆماسی تەڤ ـ دەم ـی، کردە ڕۆژەڤی پارلەمانی وڵاتەکەی.

کاکەباوە، لە وەتەیەکدا لە پارلەمان، ڕایگەیاندوە:" تورکیا بۆ بێدەنگکردنی نەیارەکانی لە سەرتاسەری جیهان گوشار بەکاردەهێنێت، بەتایبەتی ئەو گوشارانە لە ئەوروپا زیاتر هەن و لە ڕێی پۆلیسی ئەرنتەرپولەوە دەیانخاتە واری جێبەجێکردنەوە". 

کاکەباوە دەڵێت:"دەبێت ڕێ بە تورکیا نەدرێت ئەنتەرپول بۆ مەرامی خۆی و دژ بە نەیارەکانی بەکاربهێنێت. بەهیچ شێوەیەک ئەو جۆرە گوشارانە مایەی قبوڵ نیین و دەبێت دەوڵەتانی ئەوروپا و جیهان دژیان بوەستنەوە".

هـ.هـ