کوردانی لوبنان، كۆمه‌ك بۆ عەفرین كۆده‌كه‌نه‌وه
كوردانی لوبنان بەمەبەستی هاریكاری كردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، دەستیان کەردووە به کۆکردنەوەی كۆمه‌ك. ئەو كۆمه‌كه وەکوو پشتیوانییەکی مادی و مەعنەوی بۆ بەرخۆدانی عەفرین دەنێردرێت.
كوردانی لوبنان بەمەبەستی هاریكاری كردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، دەستیان کەردووە به کۆکردنەوەی كۆمه‌ك. ئەو كۆمه‌كه وەکوو پشتیوانییەکی مادی و مەعنەوی بۆ بەرخۆدانی عەفرین دەنێردرێت.
ئه‌نجومه‌نی کوردانی دانیشتووی لوبنان، لە ناوچەی کەسرەوان، دەستی کردووە بە کەمپینی کۆکردنەوەی كۆمه‌ك بۆ بەرخۆدانی گەلی عەفرین.
میرخواز شێخۆ، هاوسەرۆکی ئه‌نجومه‌نی کوردانی دانیشتووی لوبنان، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کە لەگەڵ کوردانی لوبنان كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئەنجامدا، بڕیاردرا کە كه‌مپینێكی کۆکردنەوەی كۆمه‌كی مادی و مەعنەوی بۆ بەرخۆدانی عەفرین دەست پێبکەین. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، ئەوان لە مەترسی هێرشی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین تێده‌گه‌ن، هەر بۆیە بە هەموو توانای خۆیانەوە پشتگیری لەو بەرخۆدانە شکۆدارە دەکەن.
شێخۆ وتیشی: ئەو کەمپەینە ماوەی ١٠ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دواتریش كۆمه‌كه‌كان ڕادەستی ناوەندی کولتووری نەورۆز لە بەیرووت دەکەین بۆ ئه‌وه‌ی بیگەیەننە عەفرین.
ش. م