کوژرانی چوار ژن لە کرماشان

هەتاکو ئەروات دیاردەی ژن کوژی و توندوتیژی دژ بە ژنان لە کۆمتڵگا پەرە ئەسێنرێت.

هەینی ۲۲ی بەفرانباری ۲۷۱۷ی کوردی لە شاری کرماشان ە باخچەی فردۆسی ئەوشارە، لە ئاکامی دەستڕێژی تفەنگ بۆ سەر چوار ئەندامی یەک بنەماڵە کە پێک هاتبون لە دایک و سێ کچ دەبنە قوربانی و گیانیان بەو هۆیەوە لەدەست دەدەن.

هۆکاری کوشتی ئەم چور ژنە بە پێی هەواڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ؛ باوکی ئەم بنەماڵەیە لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا بە دەستی زاوای بنەماڵەکە بە تفەنگ دەکوژرێت و ئەم چوار ژنە لە بکوژەکە خۆش دەبن و بەڵام کوڕی ئەم بنەماڵەیە ئەو کردەوەیە لا پەسەند نیەو دەست دەداتە کوشتنی دایک و خوشکەکانی و بەو شێوەیە کارەساتێکی گەورە دەخولقێنێت.