کەجەدەكه‌ – ئەوروپا: بۆ عه‌فرین دڕژێینه‌ مه‌یدانه‌كان 

کەجەدەكه‌ – ئەوروپا: پێویستە ملیۆنەها کەس بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژیى گەلى عەفرین بڕژێنە سەر شەقامەکان.

دەستەى هاوسەرۆکایەتیى كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌‌ دیموكراتییه‌كانی كوردستانیانی ئه‌ورووپا کەجەدەكه‌ – ئەوروپا ڕایگەیاند، ئێستا بۆمب بەسەر عەفریندا دەبارێنرێت. لە زەوی و ئاسمانەوە کۆمەڵکوژییەکى گەورە ئەنجام دەدرێت. کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا پێویستە ڕێگا بەو کۆمەڵکوژییە نەدەن و ملیۆنه‌ها کەس بڕژێنە سەر شەقامەکان.

کەجەدەكه‌ - ئەوروپا، لە دژى هێرش و داگیرکاریى دەوڵەتى تورکیا و کۆمەڵکوژکردنى گەلى عەفرین داواى لە کوردستانیان و دۆستەکانى گەلى کورد کرد لە سەرتاسەرى ئەوروپا کرد، بڕژێنە سەر شەقامەکان.

کەجەدەكه‌ - ئەوروپا ڕاشیگەیاندووە، بە تانک، تۆپ و قورسترین جۆرەکانى چەک و فڕۆکەى جەنگى جینۆساید لە دژى گەلى کورد ئەنجام دەدرێت. سوپاى تورکى داگیرکەر بە پشتیوانیى ڕووسیا و بە بێدەنگیى ئەوروپا و ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکبووەتەوە لە کۆمەڵکوژکردنى تەواوەتیى گەلى عەفرین. ئەوەش بە بەرچاوى مرۆڤایەتى و جیهانەوە ئەنجام دەدات.

کەجەدەكه‌ - ئەوروپا باسى ئەوەشی کردووە، سوپاى داگیرکەرى تورکیا گەیشتووەتە نزیک شارى عەفرین و لە هەر ئان و ساتێکدا ئەگەرى ڕوودانى کۆمەڵکوژییەکى گەورە بەرامبەر بە سەدان هەزار کەس لە منداڵان، ژنان، کەسانى بە تەمەن و هاووڵاتیانى مەدەنى عەفرین لە گۆڕێیە.

کەجەدەكه‌ - ئەوروپا ئەوەشى خستووەتەڕوو، بۆ پێشگرتن لە کۆمەڵکوژیى سوپاى تورکیاى داگیرکەری لە عەفرین، پێویستە ملیۆنەها کەس لە کوردانى سەرتاسەرى ئەوروپا و دۆستەکانى کورد بڕژێنە سەر شەقامەکان، تاوەکو گوشارى ڕاستەقینە دروست بکرێت بۆ پێشگرتن لە کۆمەڵکوژکردنى هاووڵاتیانى عەفرین.

لە شەوی ڕابردووە، سەدان هەزار کەس لەکوردستانیانى دانیشتوى ئەوروپا و دۆستەکانى لە زیاتر لە ٥٠ گەورە شارى ئەوروپا و پایتەخەکانى ئەو وڵاتانە ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و چوونەتە بەردەم بیناکانى پەرلەمان، بیناکانى سەرۆکایەتیى حکومەتە جۆراجۆرەکانی ئەوروپا و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە گرنگەکان تاوەکو ڕێگا لە کۆمەڵکوژکردنى گەلى عەفرین بگرێن.

 

ر.م