کەجەدەکەی ئەوروپا داوای پشتگیریکردنی عەفرین دەکات
کەجەدەدەکەی ئەوروپا لە دژی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین هەڵوێستی پیشاندا و بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای پشتگیریکردنی عەفرین دەکات.
کەجەدەدەکەی ئەوروپا لە دژی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین هەڵوێستی پیشاندا و بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای پشتگیریکردنی عەفرین دەکات.
ەمڕۆ، هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا-کەجەدەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لە ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستەی سەربازیی سوپای تورک کرد بۆ سەر سنوورەکانی عەفرین کرد.
کەجەدەکەی ئەوروپا ڕایگەیاند: پیلانی داگیرکردنی ناوچەکانی عەفرین لە پاش سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ فەرەنسا دەستیپێکرد، گەلی کورد بە بەرخۆدانێکی مێژوویی لەبەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعشدا بۆ سەر کۆبانێ بەرخۆدانی کرد و هەروەها بە تێکۆشانی بەرفراوانی گەنجان و ژنان توانی ڕەقە لە چنگی چەتەکان ڕزگاربکات، گەلی کورد لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر عەفرین بەرخۆدانی گەورە لە شێوەی بەرخۆدانی کۆبانێ ئەنجام دەدات.
لە کۆتاییدا کەجەدەکەی ئەوروپا ڕایگەیاند: سەرەتا بانگەوازیی لە هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا و پاشان هەموو کوردێکی وڵاتپارێز لە سەرتاسەری جیهان دەکەین، کە پشتگیریی عەفرین بکەن و بەرخۆدان بەرفراوان بکەنەوە و بڕژێنە سەر شەقامەکان لە دژی ئەو پیلانانە بۆ داگیرکردنی عەفرین.