کەجەکە لە پای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشور بانگەوازی کرد

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان لە بانگەوازێکدا، ڕایگەیاند: " گەلی باشور پشتیوانی لە گەریلا دەکات بۆیە دەبێتە ئامانجی تورکیا.

 

 
"کۆمەڵکوژی باڵەیان و ئەوانەی پێش ئەمیش بەزانابوون ئەنجام دراون"

ئەمڕۆ، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە بارەی کۆمەڵکوژی دۆڵی باڵەیانی دەڤەر باڵەکایەتی، کە چوار گەنجی تێدا بوونە قوربانی بەڕاگەیەندراوێک، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی چوار گەنجەکە، بەتوندیش سەرکۆنەی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکە دەکات کە ڕژێمی تورکیایە و لە بارەوە وەها بانگەوازێکی کردوە: "حکومەتی ئەو کۆمەڵکوژییەی لە دۆڵی باڵەیان ئەنجامی داوە، یەکەم کۆمەڵکوژیی نییە ئەنجامی دابێت، هەروەها بە هەڵەش ئەنجامی نەداوە، هەر وەک چۆن کۆمەڵکوژییەکانی پێش ئەمیش لە کەنداکۆل، کۆرتەک، زارگەلی و چەندین ناوچەی دیکەی بادینان و خواکورک بە هەڵە ڕوویان نەداوە، ئەمەش هڵەێ تێدا نەکراوە و  بەڵکو بەزانابوون بوونیش ئەنجام دراوە".


"گەلی باشور پشتیوانی گەریلایە بۆیە دەبێتە ئامانجی تورکیا"

کەجەکە، ئاشکرای کردوە: "گەلی کورد لە باشوری کوردستان پشتیوانی لە خەبات و تێکۆشانی گەریلا دەکات، بۆیە حکومەتی فاشیستی تورک هێرش دەکاتە سەری و کۆمەڵکوژی دژی ئەنجام دەدات. گەلی کورد لە باشور کارا و بەهێز  پشتگیریی لە بەرخۆدانەکانی کۆبانێ، سوور و عەفرینی کردوە و بە هەڵوێستەشی گورزی لە پیلانەکانی تورکیای فاشیست داوە. ئەمەو تێکۆشانی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان مەترسییە بۆ پوڵەکردنەوی پیلانەکانی تورکیا، بۆیە حکومەتی تورک دەیەوێت لە باشوری کوردستان کۆمەڵکوژی پێکبێنێت، دەیەوێت بەم شێوەیە خەڵک چاوترسێن بکات و تۆڵەیان لێ بکاتەوە".

"هاوکاری نێودەڵەتی و هەڵوێستی حکومەتی هەرێم بوێری دەداتە تورکیا"
 
کەجەکە ڕایشیگەیاندوە: "سوپای تورکیا لە هەموو پارچەکانی کوردستان گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکات و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە بێدەنگی کۆمەڵۆژیەکە پەسەند دەکات. ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە کوردستان ئەنجام دەدرێن بە  هاوکار و زانیاری وەرگیراو لە فڕۆکە سیخوڕییەکانی هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێن. لەلایەکی دیکەوە حکومەتی باشوری کوردستان لە جیاتی ئەوەی ئەو هێڕش و کۆمەڵکوژیانە شەرمەزار بکات و بۆ ڕاگرتنیان لە دژیان بوەستێتەوە، کەچی دێت و بوونی گەریلا دەکاتە هۆکار و پاساو بۆ ئەنجام دانانیان لە لایەن ڕژێمی تورکیاوە، هەر ئەوەش بوێری داوەتە حکومەتی فاشیستی تورکیا تا درێژە بە کۆمەڵکوژیەکان و هێرشەکانی بدات".


"تورکیا ئامانجی قڕکردنی گەلی کوردە و لە سەر ئەوەش ئاوا کراوە"

کەجەکە، ڕایدەگەیێنێت:" دەبێت بزانرێت بناغەی عەقڵییەتی حکومەتی تورکیا لەسەر دوژمنایەتی گەلی کورد داڕێژراوە و ئاواکراوە. لە کۆمەڵکوژییەکانی شەنگال، کۆبانێ، جزیرە، عەفرین و باڵەیان دا دەرکەوت کە حکومەتی تورک بەنیازی قڕکردن و لەناوبردنی سەرجەم گەلی کوردە، بۆ پێکهێانی ئەوەش لە باشور کوردستان، زۆر سەرەڕۆییەوە سەروەریی خاک و سنوری حکومەتی عێڕاق پێشێل دەکات. هەڵبەتە هەرچەند حکومەتی عێراق لەدژی ئەوەش هەڵوێستی دەربڕیوە، بەڵام ئەوە بەس نییە و پێویستی بەهەڵوێستی جددی ترە".

" کۆمەڵکوژی باڵەیان دژی گەلی کورد و گەلانی ئێراقە"

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، جەختی کردووەتەوە: " کۆمەڵکوژی باڵەیان هەم لە دژی گەلەکەمان و هەم لە دژی گەلانی عێراقە، بۆیە وەستانەوە لە بەرامبەر ئەو جۆرە کۆمەڵکوژیانە ئەرکی گەلەکەمان و  هێزە سیاسی و مەدەنیەکانی باشوری کوردستان و هەموو هێزەکانی کوردستان و سەرتاسەری عێراقیشە".  

"سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی باڵەیان دەکەین"

لە کۆتایی ڕاگەیەندراو و بانگەوازیەکەی کەجەکەدا هاتووە: "ئەو چوار هاوڵاتییەی لە باڵایان شەهیدبوون بە ڕێزەوە بەبیردێنینەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکەین، بانگەوازیی لە هەموو ڕێکخراوە سیاسی و جڤاکییەکان، نوسەران، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و هەروەها هەموو گەلەکەمان لە باشوری کوردستان دەکەین، کە دژی داگیرکاریی حکومەتی تورک لە باشوری کوردستان بوەستنەوە".

 هـ.هـ