گرێ سپی; ھاوڵاتییەک بەھۆی گولەبارانی سوپای تورکیا بریندار بوو

بەهۆی دەستڕێژی گولەی سوپای تورکیا لەسەر سنووری ڕۆژئاوا، لە شاری گرێ سپی هاوڵاتییەکی سیڤیل بریندار بوو.

هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا بەردەوامە. ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیان کرد بە گولەبارانکردنی گوندی ئەل چارخێی کانتۆنی گرێ سپی، بەو هۆیەوە هاوڵاتییەکی سیڤیل بە ناوی عەدنان موحەمەد - ٣٥ ساڵ، لە بەردەم ماڵەکەیدا بریندار بوو.
ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی گرێ سپی کراوە.

 

ش. م