گه‌ریلا عه‌ره‌به‌كان: با لاوانی عه‌ره‌ب به‌شداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن
گه‌ریلا عه‌ره‌به‌كان كه به‌شداریی ڕیزه‌كانی هه‌په‌گه بوون، داوا له لاوانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن ڕوو له عه‌فرین بكه‌ن و له به‌ره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فریندا جێگه‌ی خۆیان بگرن.
گه‌ریلا عه‌ره‌به‌كان كه به‌شداریی ڕیزه‌كانی هه‌په‌گه بوون، داوا له لاوانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن ڕوو له عه‌فرین بكه‌ن و له به‌ره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فریندا جێگه‌ی خۆیان بگرن.
گه‌ریلا عه‌ره‌به‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رنجیان خسته سه‌ر به‌رخۆدان له دژی ده‌وڵه‌تی توركیای دڕنده و ڕایانگه‌یاند؛ ئه‌ردۆغان له عه‌فرین ده‌شكێت.
سه‌رده‌م قامیشلۆ به ناوی گه‌ریلا عه‌ره‌به‌كان قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند؛ به‌هۆی زوڵمی ڕژێمی ئه‌سه‌د و چه‌ته‌كانی داعش، له‌ژێر كاریگه‌ریی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كورد به‌شداری ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بووین. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد؛ له‌پێناو ژیانێكی یه‌كسان و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان، ئه‌وان سه‌ریان بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د دانه‌واندووه و له دژی چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕیان كردووه.
قامیشلۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن عه‌فرین داگیر بكرێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رده‌م قامیشلۆ وتی؛ ڕه‌قامان له داعش پاك كردۆته‌وه و ئێستا گورزی كۆتایی له دێره‌زۆر به‌ر داعش ده‌كه‌وێت.
«ئێمه به گورزێكی تووند داعشمان له‌ناوبرد. له كۆبانێ وامان كرد كه چه‌ته‌كانی توركیا په‌شیمان ببنه‌وه. له عه‌فرینیش له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رخۆ ده‌ده‌ین و تێكیان ده‌شكێنین. با هیچ كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت.»
گه‌ریلای عه‌ره‌ب، سه‌رده‌م قامیشلۆ ڕاشیگه‌یاند؛ داوا له هه‌موو لاوانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ین كه به‌شداربن له به‌رخۆدانی عه‌فرین. ئه‌م به‌رخۆدانه، به‌رخۆدانی نامووس و شه‌ره‌فه، به‌رخۆدانی پاراستنی شوێن و واره.
ش. م