یهنهكه: گهلی عهفرین ڕووبهڕووی كۆمهڵكوژیی كراوهتهوه
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان - یەنەکە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە. یەنەکە ڕایگەیاند: تەنها چیاکان دۆستی ڕاستەقینەی کوردن.
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان - یەنەکە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە. یەنەکە ڕایگەیاند: تەنها چیاکان دۆستی ڕاستەقینەی کوردن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیدا ھاتووە: گەلی کوردستان ھەموو ساڵێک لە جەژنی نەورۆزدا، یادی خەبات و سەرکەوتنی گەلێکی بندەست بۆ ئازادی و سەرفرازی دەکاتەوە. ھاوکاتیش وەک بۆنەی جۆشدانەوەی خەباتی رزگاری و ئازادی بەرز رادەگیرێ.
«بەداخەوە ئەمساڵ ھاوکاتی جەژنەکانی نەورۆز و راپەرین، بەھۆی پیلان و سیاسەتی بەرژەوەندیخوازانەی ھەندێک لە وڵاتان، ھاوکات خۆبێدەنگکردن و بێ ھەڵوێستی نێودەوڵەتی، بە بەرچاوی ئازادیخواز، دیموکراسیخواز و مرۆڤدۆستانی دونیاوە، کانتۆنی عەفرین و گەلی رۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیی سوپای تورکیا، میلیشیا توندڕەوەکان و پیلانێکی ڕەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێتەوە، بەمەش پێدەچێت مێژوو راستی گووتبێت كه گەلی کوردستان تەنھا چیاکان دۆستیانن.»
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبیی سیاسیی یەکێتیدا ھاتووە: ئەگەرچی ئێستا عەفرین داگیرکراوە و گەلەکەمان لە رۆژئاوا رووبەروی پەلامار و نەھامەتیی بۆتەوە، بەڵام ئایندە ھەر بۆ مافی ڕەوای گەلانی بندەست و چەسپاندنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلە ئازاد و دیموکراسیخوازەکان دەبێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا، یهنهكه ڕایدهگهیهنێت: داواکارین کۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان و داگیرکردن و پەلاماردانی عەفرین و گەلی رۆژئاوای کوردستان بێنە دەنگ. لەرووی مرۆییەوە بەھانای ئاوارە و بریندارەکان بچن. فشاری ڕاستەقینە بکەن بۆ راگرتنی پەلامارەکان، ههروهها لێکۆلینەوەی ڕاستەقینەش لە پێشلکاریی و تاوانەکانی جەنگ بکەن.
مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان - یهنهكه سڵاو له بەرخۆدانی عەفرین دهكات و نەورۆزی ئەمساڵ بە «نەورۆزی کۆڵنەدان و داواکاریی یەکخستنی ڕیزەکانی گەلی کورد» دادهنێت.
s.m