یه‌په‌گه: به گیانی به‌رخۆدانی كۆبانێ له عه‌فرینیش به‌رخۆ ده‌ده‌ین
یه‌په‌گه چواره‌مین ساڵیادی به‌رخۆدانی كۆبانێی پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، با هیچ كه‌سێك گومانی نه‌بێت كه ئێمه له عه‌فرینیش به هه‌مان گیانی به‌رخۆدانی كۆبانێ به‌رخۆ ده‌ده‌ین.
یه‌په‌گه چواره‌مین ساڵیادی به‌رخۆدانی كۆبانێی پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، با هیچ كه‌سێك گومانی نه‌بێت كه ئێمه له عه‌فرینیش به هه‌مان گیانی به‌رخۆدانی كۆبانێ به‌رخۆ ده‌ده‌ین.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی به‌رخۆدانی كۆبانێ، پیرۆزبایی له هه‌موو گه‌لان و هێزه دێمۆكراته‌كان كرد.
یه‌په‌گه رایگه‌یاند: «ئێمه چواره‌مین ساڵیادی ڕزگاركردنی كۆبانێ له گه‌له‌كه‌مان و هێزه دێمۆكراته‌كان پیرۆز ده‌كه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ٢٦ی ژانوویه‌ی ٢٠١٥دا، مژده‌ی ڕزگاركردنی كۆبانێیان پێ داین و ژیانێكی سه‌رفرازیان كرده دیاری بۆ ئێمه. ئێمه قه‌رزبارین له به‌رانبه‌ر هه‌موو گه‌ل و ئه‌و هێزانه‌مان كه له‌م به‌رخۆدانه‌دا به‌شدار بوون.»
یه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا به‌ڵێنی دووپات كردۆته‌وه كه هه‌ر بستێك له‌و خاكه‌ی به خوێنی شه‌هیدان و به به‌شداری گه‌ل و هێزه دێمۆكراته‌كان ئازادكراوه، بپارێزن.
ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین، یه‌په‌گه ڕایگه‌یاندووه:
«ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌ردۆغان كه پشتگیرییه‌كانیان بۆ چه‌ته‌كانی داعش وه‌ك ڕۆژ له به‌ر چاوانه، ئاشكرایه كه ئه‌وه‌ی به ده‌ستی داعش نه‌یكردووه، ئه‌م جاره به ده‌ستی خۆی و هه‌وڵدانی بۆ داگیركردنی عه‌فرین، ناتوانێ بیكات. ئێمه سڵاو له به‌رخۆدانی گه‌ل و هه‌ڤاڵانمان ده‌كه‌ین كه به گیانی كۆبانێ ئه‌مڕۆ له عه‌فرین به‌رخۆ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك چۆن ئێمه دوێنێ چه‌ته دڕنده و دواكه‌وتووه‌كانی داعشمان به به‌رخۆدانی كۆبانێ خسته زبڵدانی مێژوو، با كه‌س گومانی نه‌بێت كه له عه‌فرینیش به گیانی به‌رخۆدانی ئارین و گه‌لهاته‌كان ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و چه‌ته‌كانیان ده‌خه‌ینه زبڵدانی مێژوو.»
ش. م