باقرخان لە بارەی ڕۆڵی کۆمیسیۆنەوە هەڵسەنگاندنی کرد

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان گوتی: "نابێت کاری کۆمیسیۆن تەنها پەیوەست بێت بە هەوڵدانی چەک دانانەوە، بەڵکو دەشتوانێت مۆدێلی ئاشتی لە تورکیا بونیات بنێت و بابەتی بنەڕەتی کۆمیسیۆن چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کوردە"

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتەکەی لە ئەنقەرە قسەی کرد و ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند. باقرخان لە سەرەتای قسەکانییدا بە سەرنج خستنەسەر بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پەیوەست بە ئازادی سەڵاحەدین دەمیرتاش قسەیکرد و جەختی لەوەکردەوە دادگا بە ئاشکرا هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان و مادەی ٩٠ دەستووری بنەڕەتی تورکیا پێشل دەکات. باقرخان داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد.

باقرخان ئاماژەی بە توندووتیژییەکانی دژ بە ژنان لە وڵاتدا کرد و ئاشکرای کرد لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی زیاد لە ١٠٠ ژن کوژراون و گوتی: "یەک لە تاوانەکان کوشتنی ئایشە تۆکیازی ٢٢ ساڵە کە بە هەموو شێوەیەک تاوانێکی سیاسییە."

باقرخان ئاماژەی بەوەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە کاتێکی سەخت و خوێناوییدا تێپەڕ دەبێت و گوتی: "مەرجەکانی هێزە هەژموونخوازەکان بە دژواری بەردەوامن. دەبینین پێشبڕکێ لە شەڕ و دەسەڵاتخوازی تا دێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەتی لە سووریا زیاتر دەبێت. دواین نموونەی شەڕ پێشهاتەکانی سوەیدایە. ئەو کۆمەڵکوژییەی لە بەرانبەر گەلی دروز ئەنجام دەدرێت بە نەفرەت دەکەین. لە سووریا چەندین نەتەوە و باوەڕی هەیە  لە ژێر چەتری دەوڵەت-نەتەوەدا هەوڵدانی لەناوبردنی ئەم باوەڕی و نەتەوانە چارەسەر نییە. بە ساڵان ئەسەد ئەم کارەی ئەنجام دا. گەلانی سووریا دەیان ساڵە باجێکی قورسیانداوە. گەر چارەسەری یەکپەرەستی بوایە ئەسەد و ڕۆژهەڵاتی ناوین نە دەڕووخان."

باقرخان باسی لەوەشکرد تاکە چارەسەر پڕۆژەی کوردە و وتی: "پێکدادانی توند ڕوودەدات، بەڵام کەس پڕۆژەی چارەسەری نییە کاتێک دروزەکان کۆمەڵکوژ دەکرێن تێدەگەن. تاکە پێشنیاری چارەسەریش هێزی کوردە، دەم پارتییە، بەرنامەی ئێمەیە. هەموومان گەواهیدەری ئەوەین هیچ بەدیلێک نییە بۆ سیستەمێک ڕێگە بە گەل بدات وەک هاووڵاتییەکی یەکسان بژین کە دان بە شوناس و جیاوازییەکانی یەکتردا بنێن لە ژینگەیەکی دیموکراتیکدا."

پەیوەست بە پرۆسەکە و درووستکردنی کۆمیسیۆن

باقرخان ئاماژەی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد و وتی: "هەوڵەکانمان ڕاناوەستن، هەموو ئەم هەوڵانە بۆ ئەنتێگراسیونی دیموکراتیکی ئەرێنی و یاسایەکی یەکسانە کە بەڕێز ئۆجالان رایگەیاندووە. ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیکی ئەرێنی چییە؟ ئەوە نییە لایەنێک بە تەواوی خۆی تەسلیمی لایەنێکی دیکە بکات، وا دیارە هەندێک لایەن بەم شێوەیە تێگەیشتوون. سیاسەتی یەکلایەنەی ئاسمیلەکردن و نکۆڵیکردنی بە هیچ شێوەیەک یەکلایەنە نییە. بەڵكوو پێچەوانەیە. پەیوەندی بە بنیاتنانی پێکەوە ژیان و یەکسانیەوە هەیە، هاوڵاتییەکی یەکسان لەسەر بنەمای چاکسازیی و بەشداری هاوبەش بەدی دێت."

باقرخان رایگەیاند کە دەبێت گۆڕان و گۆڕانکارییەکی دوولایەنە بکرێت و هەروەها دەبێت دەوڵەت بەبێ دواخستنی پرۆسەکە هەنگاو بنێت. سەبارەت بە کۆمیسیۆنەکە باقرخان وتی: "دەبێت ئەم کۆمیسیۆنە تەنها هەوڵدان بۆ دانانی چەکەکان نەکات. بابەتی لەوشێوەش گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. ئەمە تەنها لایەنێکی پرۆسەکەیە. پرسی سەرەکی ئیرادەی سیاسییە بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم چارەسەری. ئەم کۆمیسیۆنە دەتوانێت مۆدێلێکی ئاشتی بۆ تورکیا بنیات بنێت."

باقرخان لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە هەوڵەکانیان بۆ پێشکەوتنی پرۆسەکە زیاتر دەبێت و بژاردەیان بۆ نەتەوەی دیموکراتیکە. باقرخان ئەوەشی ڕاگەیاند کە جەهەپە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لەم پرۆسەیەدا و دەبێت ڕۆڵی مێژوویی خۆی جێبەجێ بکات.