چاودێریی دادوەریی سەر ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران هەڵگیرا
بڕیاری چاودێریی دادوەریی ئەو ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانەی کە لەبەر دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان جیھان بیلگین و نازم داشتان دادگایی دەکران، ھەڵوەشێنرایەوە.
بڕیاری چاودێریی دادوەریی ئەو ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانەی کە لەبەر دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان جیھان بیلگین و نازم داشتان دادگایی دەکران، ھەڵوەشێنرایەوە.
دانیشتنی دۆسیەی ئەو ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانەی کە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کوژرانی هەردوو ڕۆژنامەنووس نازم داشتان و جیھان بیلگین، کە لە کاتی ڕوماڵکردنی هەواڵ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شەهیدکرابوون، بە تۆمەتەکانی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن"، "بەشداریکردن لە چالاکی نایاسایی سەرەڕای ئاگادارکردنەوە" و "پێشێلکردنی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندانەکان" دادگایی دەکرێن، لە ٢٤ـەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. ڕۆژنامەنووسان گوڵستان دورسون، خەیری تونچ، کارمەندانی ڕۆژنامەی یەنی یاشام ئەنەس سەزگین، عوسمان ئاکن، جان پاپیلا، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی(ETHA) پنار گایپ، پەیامنێری موجادەلە بیرلیگی سەرپیل ئوناڵ و سیاسەتمەداران حاجی ئوگیش و ئیمام شەنۆل بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا نەکرد، بەڵام پارێزەرەکانیان ئامادەبوون.
دادگا بڕیاریدا کە بڕیاری چاودێریی دادوەری هەڵبگرێت و دانیشتنەکەی بۆ ٣ـی تشرینی دووەم دواخست.