كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامەوانان - سی پی جه‌ی، كه ڕێكخراوێكی جیهانیی به‌رگری كردنه له ڕۆژنامه‌وانان ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك له به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ھەرێم لایه‌نی کەم ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ر ٧ ڕۆژنامەوان و ٢ ڕۆژنامەوانیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
لە ڕاپۆرتەکەدا، لێدوانێکی ڕۆبه‌رت ماھونی، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری كۆمیته‌كه وەرگیراوە کە دەڵێت: دەسەلاتدارانی ھەرێم بانگەشەی بوونی ئازادیی میدیا و ڕادەربڕین دەکەن، بەڵام دووبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانه بانگەشەكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژەی كردووه بەو پێشێلکارییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەرامبەر میدیاکارانی ھەریەکە لە تەلەفزیۆنەکانی پەیام، ئێن ئاڕ تی هه‌روه‌ها سایتی دواڕۆژ لە ھەردوو شاری دھۆک و ھەولێر كراوه.
كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامەوانان - سی پی جه‌ی، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، کار بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانی دەکات لە سەرتاسەری جیھاندا.
s.m