دەبەپە و تەژەئا: مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پیلانگێڕییەکەی پووچەڵکردەوە
دەبەپە و تەژەئا شەرمەزاری پیلانگێڕیی ٩ـی تشرینی یەکەمی سەر ڕێبەر ئاپۆیان کرد و ڕایانگەیاند، مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئامانجی پیلانگێڕییەکەی پووچەڵکردەوە.
دەبەپە و تەژەئا شەرمەزاری پیلانگێڕیی ٩ـی تشرینی یەکەمی سەر ڕێبەر ئاپۆیان کرد و ڕایانگەیاند، مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئامانجی پیلانگێڕییەکەی پووچەڵکردەوە.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ساڵیادی ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و 'پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزارکرد.
دەبەپە و تەژەئا ڕایانگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ بە مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک پیلانگێڕییەکەی پووچەڵکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دەبەپەدا باس لەوە کرا، کە سەرەڕای گۆشەگیریی قورسی ئیمراڵی، ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای "ئازادیی ژن، هاوسەنگیی ئیکۆلۆژی و دیموکراسیی گەلان" دیدگای چارەسەری ئافراند.
دەبەپە وتی، "بانگەواز دەکەین بۆ ڕای گشتیی کوردستان، تورکیا و نێونەتەوەیی کە پشتیوانی لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی بەڕێز ئۆجالان بکەن. هەروەها تاکو بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکرێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و ئارامییەکی هەمیشەیی نایەتەدی. ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە."
تەژەئا ڕایگیاند، کە ئامانجی پیلانگێڕییەکە لەناوبردنی هیوای ئازادیی گەلێک بوو و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو بەرخۆدانەی بە پێشەنگایەتیی ژنان درێژەی پێدرا، ئەو پلانەی لەناوبرد.
تەڤگەری ژنانی ئازاد ئاماژەی بەوەش کرد، کە کاریگەرترین ڕێگای پووچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی پیلانگێڕییەکە، بریتییە لە مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و وتی، "تاوەکو دەگەینە ئامانجی ڕێبەرێتیی ئازاد و ژنی ئازاد، کۆمەڵگەی ئازاد، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."