لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکفراکسیۆنی دەم پارتی، گوڵستان کلچ کۆچیگیت قسەیکرد و لە قسەکانییدا کە لە کاتی بەشداری لە لیژنەی گشتییدا کردی ئاماژەی بەوەدا، لە حومس، سوەیدا و لازقییە هێزە چەکدارەکان خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازیان کرد بە ئامانج و گوتی: "ئامانجی هێرشەکان لە باربردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و هاندانی ڕق و ململانێیە لە نێوان گەلان."
کۆچیگیت لە قسەکانییدا دەستنیشانی کرد، پێویستە ڕێککەوتنی ١٠ـی ئادار وەک بنەمایەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە سووریا وەربگیرێت. لە بارەی ئەرکی تورکیا و هێزە نێونەتەوەییەکانەوە گوتی: "داوای پاراستنی ماف و ئاسایشی خەڵکی مەدەنی و پتەوکردنی ڕێگەی دیموکراتیکی و ئاشتیخوازانە دەکەین. ڕەخساندنی مافی ژیانیی کەسانی مەدەنی، بەرپرسیارێتی سیاسی و مرۆڤایەتییە."