لە دوای ئەوهەنگاوانەی بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ نران، بۆ چارەسەری پرسی کورد و بەڕێوەچوونی ئەرێنی پڕۆسەکە لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک دادەمەزرێت. بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکە بە بەشداری هەموو پارتە سیاسییەکان هەنگاوی سەرەتا نرا. پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان بۆ ئەم کۆمیسۆنە هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و پەرلەمانتاری ئەرزەڕووم مەڕاڵ دانیش بەشتاش، پەرلەمانتاری ئەنتاڵیا ساروهان ئۆلوچ و پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ جەنگیز چیچەکی دەستنیشانکردووە.
پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی فەرید شەنیاشار لەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و گوتی: "بە سڵاوێک لە ١ی تشرینی یەکەم لە تورکیا پڕۆسەیەکی نوێ دەستیپێکرد. پاشان لە ٢٧ی شوبات ڕێبەری گەلی کورد دیدگایەکی بڵاوکردەوە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گوتی؛ 'ئێمە لایەنگری ئاشتین، پەکەکە لایەنگری ئاشتییە، گەلەکەمان گوێم بۆ دەگرێت'. بە سووتاندنی چەکەکان گەلی کورد بە جیهانی ڕاگەیاند پێداگرە لەسەر پڕۆسەی ئاشتی. پڕۆسەکە ئیدی لە چاوەڕوانی دەوڵەت و حکومەتدایە."
دەبێت دەوڵەت وەڵامی داواکارییەکانی گەل بداتەوە
فەرید شەنیاشار ئاماژەی بەوەشدا گەلی کورد بە شێوەیەکی جیاواز خاوەندارێتی لە پڕۆسەکە دەکات و گوتی: "لە سەرانسەری تورکیا و کوردستاندا لەگەڵ گەلدا کۆدەبینەوە. هەوڵدەدەین باسی ئەم پڕۆسەیە بکەین. گەلی کورد و بەڕێوەبەرەکانی هەموو هەنگاوێکی پێویستیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی ناوە. جیهانیش چاودێری ئەم هەنگاوانە دەکات."
وتیشی: "دەبێت ئیدی دەوڵەت بە بەرپرسیارێتی هەستێت. بە هەنگاوی کۆنکرێتی پڕۆسەی ئاشتی بەرەو پێشەوە دەچێت. بە هەنگاوی یاسایی و دیموکراتیکی ئاشتی دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت. لە پڕۆسەیەکداین ئیدی نەک گوتار، پێویستی بە هەنگاوی کۆنکرێتی هەیە. گەل لە چاوەڕوانییەکی جدی دایە. دەبێت دەوڵەت وەڵامی داواکارییەکانی گەل بداتەوە."
کۆمیسیۆن دەرگای چارەسەری دەکاتەوە
لە کۆتایی قسەکانییدا فەرید شەنیاشار ئاماژەی بە کارەکانی کۆمیسیۆن کرد کە پەیوەست بە پڕۆسەی ئاشتییەوە لە پەرلەمان دادەمەزرێت و گوتی: "بە شێوەیەکی فەرمی لە پەرلەمان کۆمسیۆنێک دادەمەزرێت. پارتەکان بەپێی ژمارەی پەرلەمانتارەکانیان ئەندامان بۆ کۆمسیۆن دیاری دەکەن و بەشداری دەکەن. جگە لە پارتی ئیی، هەموو پارتە سیاسییەکان ڕایانگەیاندووە بەشداری لەم پرۆسەیەدا دەکەن. لە هەفتەی داهاتوودا ئەگەر هیچ کێشەیەک سەرهەڵنەدات، ئامادەکارییەکان بۆ کۆمسیۆن تەواو دەبێت و کۆمسیۆنەکە دەست بە کارەکانی دەکات. لەگەڵ کۆمسیۆندا پڕۆسەکە فەرمی دەبێت. کۆمسیۆنەکە لە پەرلەمان دادەمەزرێت و دەرگای چارەسەری دەکاتەوە. ئەم کۆمیسیۆنە لە ڕۆژانی پشووشدا خەبات دەکات. تەڤگەری کورد و ڕێبەرەکەی هەموو ئەو کارانەیان کرد پێویست بوو بۆ ئاشتی بکرێت. پرۆسەکە لەمەودوا لەسەر زەمینەی دەستووری بنەڕەتی بە ڕێگە یاساییەکانی چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسەکە دەهێنێتە ئاراوە. کۆمیسیۆنەکە بۆ لەناوبردنی هۆکارەکانی پرسەکان لە گۆڕەپانێکی بەرفراواندا خەبات دەکات."