هەرێمی کوردستان کۆیی داهاتی نانەوتی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی کرد
بەگوێرەی دوایین لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەدەر لە داهاتی نەوتی، کۆیی داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکات.
بەگوێرەی دوایین لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەدەر لە داهاتی نەوتی، کۆیی داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکات.
وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڵاوی كردەوە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٥، کە بڕەکەی ١٢٠ ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕۆژی ١٦ـی تەممووز حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا پێشوازیی لەو لە یەکترتێگەیشتنە بكەین و بڕیارماندا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ڕۆژی ١٧ـی تەممووز بە ئامادەبوونى سەرجەم وەزیرەکان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا سوودانی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام ڕۆژی ٢٠ـی تەممووز، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق وتی: تا هەرێم نەوت ڕادەست نەكات مووچە ناننێرم.