کایە: پێویستە لەسەر کورد هەمیشە خواستەکانی لە ڕۆژڤدا بهێڵێتەوە
سەرۆکی گشتی پارتی ئینسان و ئازادی (PIA) ئەحمەد کایە ئاماژەی بەوەدا پێویستە خواستە چاندی و زمانییەکانی گەلی کورد بە ڕێگەی تێکۆشانی سیاسی و فشاری کۆمەڵایەتی لە ڕۆژەڤدا بمێنێتەوە.
سەرۆکی گشتی پارتی ئینسان و ئازادی (PIA) ئەحمەد کایە ئاماژەی بەوەدا پێویستە خواستە چاندی و زمانییەکانی گەلی کورد بە ڕێگەی تێکۆشانی سیاسی و فشاری کۆمەڵایەتی لە ڕۆژەڤدا بمێنێتەوە.
سەرۆکی گشتی پارتی ئینسان و ئازادی (PIA) ئەحمەد کایە لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد و ئاماژەی بەوەدا پەیوەست بە هۆکارەکانی ئەم پرۆسەیە لەوانەی پێشوو جیاوازترە، بەڵام بە چڕی لەسەر بنەمای ئەنقەرە بەڕێوەدەبرێت، نیازەکانی ڕوون نییە؛ لەم بابەتەدا دەرنجامە گریمانییە نەرێنییەکان ئەم هۆشیارییەمان پێدەدەن. کایە گوتی: "ئەم پرۆسەیە هۆکار و فاکتەرە دەرەکییەکان بووە هەڵسوڕێنەری. لە پرۆسەی ئێستادا کاریگەریی پەیوەندیی دەرەکی زیاتر بەرچاوە. لە دوای ١٥ی تەمموزەوە بەناو 'پرسی هەمیشەیی' دەوڵەت و نیگەرانییەکانی لەبارەی ئاسایشەوە بوو بە هێزی بزوێنەری ئەم پرۆسەیە".
'پرۆسەکە گۆڕا بۆ بیرۆکترایک'
کایە ئەماژەی بەوەدا خاڵی دووەمی جیاوازی ئەم پرۆسەیە 'ڕوونی و شەفافییەت'بوو، پرۆسەکە بۆ هەموو کۆمەڵگە شیکرایەوە، بەڵام لە ئێستادا پرۆسەکە لەسەر بنەمای بیرۆکراتیک و ناوەندێتی ئەنقەرە بەڕێوەدەبرێت.
'ڕۆڵی ئۆجالان گرنگ و کاریگەرتربووە'
کایە سەرنجی خستەسەر ڕۆڵی هەنووکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان لە بابەتی کۆتایهێنان بە تێکۆشانی چەکداری و بنامە و سیاسەتی کورددا کاریگەریی بنەڕەتی هەیە و ئەمەش لە خودی خۆییدا ناونشین بووە. بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی چالاک بتوانێ بەشداری پرۆسەکە ببێت. ئەو بە ئەنجام گەیشتی پرۆسەکەی لە ئازادی کەسیی خۆی بە گرنگتر دەبینێت، بەڵام پێویستە هەلومەرجەکانی بەڕێوەبردنی پرۆسەکەی بۆ بڕەخسێندرێت. ئەمە خواستی گەلی کوردە و مەرجی بەشداربوونی کاریگەرێتی لە پرۆسەکەدا و بە دڵێناییەوە دەبێت بڕەخسێندرێت. بێگومان پێکهێنانی مافی هیوا و هەموارکردنەوەی یاسایی بۆ پرۆسەکە گرنگ و کاریگەرن."
کایە دەستنیشانی کرد دەبێت دۆخی زیندانیان گۆڕانی بەسەردا بێت و هەموو بە یاسا چارەسەربکرێت و ئاماژەی بەوەشدای ئەو کەسانەی چەکیان سوتاند و یان چەکیان هەڵگرتووە پێویستە بە یاسا دۆخییان دیاری بکرێت و ئەمەش گەرەنتی یاسایی پێویستە. هەروەها پەیوەست بە گەلی کورد ئاماژەی بەوەدا دەبێت کوردان هەمیشە خواستەکانیان لە ڕێگەی تێکۆشانی سیاسیی و فشاری کۆمەڵایەتییەوە لە ڕۆژەڤدا بهێڵنەوە.
'لە بابەتی ڕۆژئاوادا هۆشیاری و سەنج دانی پێویستە'
سەرۆکی گشتی پارتی ئینسان و ئازادی (PIA) ئەحمەد کایە لە کۆتای قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر هەستیاری پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و دەستنیشانی کرد تورکیا ئەرێکردنی هێزە نێونەتەوەییەکانی قواستووەتەوە بۆ دەستوەردان لە سووریا گەرنا شتەکە تاکلایەنە نییە و گوتی: "پێویستە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەورووپا و ئەمریکا بدرێت و بەهێزتر بکرێت. لە بری ئەوەی بکەوێتەژێر پروپاگەندەکانی تورکیاوە کە مەبەست ڕای گشتی ناوخۆییە، دەبێت پەیوەندییەکی بەهێز لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بونیات بنرێت."