کۆمیسیۆن بۆ خستنەڕووی کۆنووسی سەردانەکەی ئیمراڵی کۆ دەبێتەوە

کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا لە رۆژی ١ـی کانوونی یەکەم، بە ڕۆژەڤی 'دیدارەکەی ئیمراڵی' و خستنەڕووی ئەو کۆنووسەی کە بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە خۆ دەگرێت، بۆ هاوبەشیکردن بە ئەندامەکانی کۆ دەبێتەوە.

کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی، بڕیاریدا لە ڕۆژی ١ـی کانوونی یەکەم، دەربارەی وردەکارییەکانی سەردانەکەی ٢٤ـی تشرینی دووەمی ئیمراڵی و وردەکاری دیدارەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و خستنەڕووی بۆ ئەندامی شاندەکە، کۆ ببێتەوە.

زانراوە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو کۆنووسەی کە بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆیی لە خۆ گرتووە، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی کۆمیسیۆنەکەدا هاوبەش دەکرێت.