کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدەکانی هەڵبژادنی بڵاوکردەوە
پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە، کە بڕیار وایە لە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە، کە بڕیار وایە لە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
بەپێی ئەو لیستەی کۆمیسیۆنەکە بڵاوی کردووەتەوە، حەوت هەزار و ٧٦٩ کاندید، کە لە دوو هەزار و ٢٤٨ کاندیدی ژن و پێنج هەزار و ٥٢٠ کاندیدی پیاو پێکهاتوون، کێبرکێی بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
بە پێی سیستمی هەڵبژاردن هەر پارێزگایەک و لە بازنەیەکی هەڵبژاردن پێکدێت کە دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە دەنگ بە لایەنە سیاسییەکان و کاندیدی دڵخوازی بازنەکەیان دەدەن، هەرێمی کوردستانیش دابەشی سێ بازنەی هەڵبژاردن کراوە، کە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆکە و پارێزگای هەڵەبجە لەسەر سلێمانی هەژمارکراوە.
بڕیار وایە، لە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت، کاتژمێر ١٢:٠٠ـی ئەمشەویش بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبکات.