محەمەد موسا: سووریایەکی ناناوەندیمان دەوێت

سکرتێری گشتی پارتی چەپی کوردی سووریا محەمەد موسا ئاماژەی بەوەدا پشتگیری لە بنیاتنانی سووریایەکی ناناوەندی یەکگرتوو دەکەن کە مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات.

ڕژێمی بەعس زیاتر لە ٦١ ساڵ بە سیستەمێکی ناناوەندی حوکمڕانی کرد، سیاسەتی دوورخستنەوە و پشتگوێخستنی لە دژی پێکهاتەکانی گەلانی سووریا جێبەجێ کرد. دوای ڕووخانی ڕژیم حکومەتی ڕاگوزەر هەوڵی جێبەجێکردنی هەمان سیستەم دەدات. 

سکرتێری گشتی پارتی چەپی کوردی سووریا محەمەد موسا ئاماژەی بەوەدا سیستەمی ناوەندی لە سووریا و هەرێمەکە بە گشتی شکستی کردەیی خۆی سەلماندووە و لە بە دیهێنانی هیوای گەلان و نەتەوەکان نەیتوانیوە سەرکەوتووبێت و دەڵێت: "ئەم سیستەمە نەک بە ئیرادەی گەلانی هەرێمەکە، بەڵکو بە ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی دامەزراوە." 

محەمەد موسا ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر حکومەتی ڕاگوزەر، سووریا بە شێوەی یەک زمان و یەک کەلتوور بەڕێوەببات، ئەوا ناتوانێت داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا جێبەجێ بکات و گوتی: "وەک پارتی چەپی کوردی سووریا دەڵێین دەوڵەتی ناوەندی ئیدی ناتوانێت سووریا بە فرەڕەنگییەوە بەڕێوەببات. بە پێچەوانەوە دەبێت سیستەمێکی سیاسی فیدراڵی و ناناوەندی هەبێت." 

لە کۆتایی قسەکانییدا محەمەد موسا ئاماژەی بەوەشداوە لەلایەنی سیاسی و سەربازییەوە خاوەن ئیرادە و ڕێکخستنن و گوتی: "ئیرادەی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سوریانی و ئاشووری لە سووریا دەپارێزین. بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک، ناناوەندی، فرەڕەنگ و فیدراڵی خەبات دەکەین."