نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا بکات و لە ئەنقەرە چاوی بە ئەردۆغان بکەوێت.

بە گوێرەی خشتەی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچریڤان بارزانی لە کاتژمێر ١٦:٠٠دا لە کۆشکی کۆماری تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

دوایین جار نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە ١١ـی نیسان دوای چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.

سەردانەکی نێرچیرڤان بارزانی لە ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا جێگەی سەرنجە!.