ئاشتی کە بە دوای بەردەنگی خۆیدا دەگەڕێت- بەشی کۆتایی
سەرەڕای ئەوەی کە تەڤگەری ئازادیی کورد لە سەرەتاوە تا ئێستا پێداگرانە باسی چارەسەری دەکات، کەچی دەوڵەتی تورک چەندین جار لە تورکیا و هەر چوار پارچەی کوردستان ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و کۆمەڵکوژیی کرد.
سەرەڕای ئەوەی کە تەڤگەری ئازادیی کورد لە سەرەتاوە تا ئێستا پێداگرانە باسی چارەسەری دەکات، کەچی دەوڵەتی تورک چەندین جار لە تورکیا و هەر چوار پارچەی کوردستان ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و کۆمەڵکوژیی کرد.
هیوا و بانگەوازی ئاشتی لە سەردەمێکدا کە دژوارترین شەڕەکان بەڕێوە دەچوون و دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر گەل و پەکەکە هیچ سنوور و یاسایەکی لەبەرچاو نەدەگرت، وەکو ئەمڕۆ بوونە ڕۆژەڤ. ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات، سەرکەوتنی تەڤگەرێکە کە لە یەکەم ڕۆژەوە ڕێی چارەسەری نیشانداوە و لایەنەکەی تر کە پێداگربووە لەسەر شەڕ، هاتووەتە سەر ئەو مێزەی کە ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە نیشانیداوە.
وەڵامدانەوەی بانگەوازەکانی ئاگربەست و چارەسەری بە کۆمەڵکوژی
دەوڵەتی تورک، بانگەوازەکانی پەکەکەی بۆ ئاگربەست و چارەسەریی سیاسی، کە لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە جار بە جار دەیکرد، پێداگرانە پشگوێخست. هەمیشە پێداگریی لەسەر شەڕ درێژەپێدا. لە هەموو ناوچەکانی کوردستان هێرش و کۆمەڵکوژیی گەورە ئەنجامدرا. لە دژی گەلی کورد کە لە تورکیا دەژین، هێرشە نەژادپەرستی و فاشیستییەکان بەڕێکخستنکران. هەم لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هەم چەتە فاشیستەکاندا، هەزاران کەس کوژران. گوندنشینانیان خستە چاڵی ئەسیدەوە، بێسەروشوێنیانکردن و لە گرتووخانەکاندا کوشتیانن. بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی گەریلا. گەورەترین هێرشی کیمیایی دژی گەریلایان لە ١٦ـی ئایاری ١٩٩٤ـدا لە چیای بێزار ئەنجامدرا. شەش گەریلا و ٢٢ خوێندکاری ئەو فێرگانەی کە دەیانویست بەشداری (ئارگەکە) ببن، بە چەکی کیمیایی کوژران.
دوای ئەوەی ئاگربەستەکانی نێوان ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٥ کۆتاییان هات، ڕێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەرتوگرول کورکچوی ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم، بە ڕوونی ڕایگەیاند، کە ئەو لایەنەی ئاشتی ناوێت دەوڵەتە و وتی "ئاگربەست شتێک نییە کە هەروا هاتبێتە ئاراوە. ئەنجامی زۆر گرنگی هەبوون. بەتایبەتی کاتێک خواستی لایەنی بەرامبەرمان بینی، بە هەستیارییەکی زیاترەوە مامەڵەمان کرد. بەناوی ئێمەوە وتیان، 'خۆیان بەدەستەوە دەدەن، واز لە تێکۆشان دەهێنن'. مادام دەرفەتێکی گەیشتنە لێکتێگەیشتن هەبوو، دەبوایە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین. هەڵسەنگاندنمان بۆ کرد، بەڵام بەهۆی پیلانگێڕییەکی لایەنی بەرامبەرەوە، واز لە پیلانەکە هێنرا."
سەدان ئۆپەراسیۆن، هەوڵە بێشومارەکانی کۆمەڵکوژیی
تەڤگەری ئازادیی کورد ڕایگەیاند، کە لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا دژی مامەڵەی لایەنی بەرامبەر پێداگرن لەسەر ئەوەی کە هێز بەکارنەهێنن لە وەڵامدانەوەدا، دەوڵەتی تورک لەجێی ئەوەی کە لایەنگری چارەسەری بێت، هەم لە باکوور هەم لەو ناوچانەی تر کە گەریلای لێ بووە، ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە. بەدەر لە ئۆپەراسیۆنەکان، هێرش و کۆمەڵکوژیی کە لە تورکیا و باکووری کوردستان ئەنجامیداوە، لەدژی پارچەکانی تری کوردستان زۆر جار ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجامداوە، کە وەکو 'ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور' ناویان دەبات.
هەندێک لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە تەنها وەکو دەرەوەی سنوور ناودەبرێن، ئەمانەن؛
١٥ـی ئابی ١٩٨٦ـی باشوور
٤ـی ئاداری ١٩٨٧ـی باشوور
٥-١٣ـی ئابی ١٩٩١ـی باشوور
٣٠ـی ئابی ١٩٩٢ـی باشوور
٥ـی تشرینی یەکەم-١٥ـی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ـی باشوور
١٢ـی تشرینی یەکەم- ٥ـی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ـی باشوور
١٣-١٩ـی ئابی ١٩٩٣ ئۆپەراسیۆنی قرژاڵ
٥ـی تشرینی دووەمی ١٩٩٣-٢٨ـی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ـێ باکووری عێراق
٦-١٣ـی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری کاریادەری
٢٧ـی کانوونی دووەم-٢ـی شوباتی ١٩٩٤ ئۆپەراسیۆنی ئالاندوز
١٦ـی ئادار-نیسانی ١٩٩٤ ئۆپەراسیۆنی ئەژدیها
٢٦ـی تەممووز-٣ـی ئاب باکووری عێراق
٢٠ـی ئادار-٤ـی ئایاری ١٩٩٥ ئۆپەراسیۆنی پۆڵا
٢٠-٢١ـی ئایاری ١٩٩٥ئۆپەراسیۆنی ژەرما-بەتکار
٢٣ـی ئاداری ١٩٩٥ باڵی حەفتانین
١٤ـی تەممووزی ١٩٩٦ ئۆپەراسیۆنی زلـلە
١٢ـی ئایار-٧ـی تەممووزی ١٩٩٧ ئۆپەراسیۆنی چەکوش
٢٥ـی ئەیلوول-١٥ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ ئۆپەراسیۆنی شەفەق
٢١-٢٩ـی شوباتی ٢٠٠٨ ئۆپەراسیۆنی ڕۆژ
٢٤-٢٥ـی تەممووزی ٢٠١٥ ئۆپەراسیۆنی شەهید یاڵچن
٢٤ـی ئابی ٢٠١٦-٢٩ـی ئاداری ٢٠١٧ ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات
٥ـی نیسانی ٢٠١٧ ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون
١٩ـی ئاداری ٢٠١٨-٢٧ـی ئایاری ٢٠١٩ ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی دیجلە
١٥ـی ئابی ٢٠١٨ ئۆپەراسیۆنی سینجار
٢٨ـی ئایاری ٢٠١٩-١٤ـی تەممووزی ٢٠٢٠ ئۆپەراسیۆنی چنگ
٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩-٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئۆپەراسیۆنی بەهاری ئاشتی
١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠-٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی پڵنگ و چڕنووکی هەڵۆ
١٠-١٤ـی شوباتی ٢٠٢١ ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ-٢
٢٣ـی نیسانی ٢٠٢١ (هێشتا بەردەوامە) ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی بروسک
تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (هێشتا بەردەوامە) ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی بروسکی ئاسمانی
تەڤگەری ئازادیی کورد کە ماوە ماوە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، ڕایگەیاند کە لەم پرۆسەی ئاگربەستەدا پێداگرانە لایەنگری ئاشتین، پرۆسەکانی شەڕ کۆتاییان دێت. تەڤگەری ئازادیی کورد تاوەکو ئێستا لە ساڵەکانی ١٩٩٣،١٩٩٥،١٩٩٨،١٩٩٩ و ٢٠١٣ـدا ئاگربەست و ماوەی ڕاگرتنی تێکۆشانی چەکداری ئەنجامداوە. ئاکەپە پرۆسەی ئاشتیی ساڵی ٢٠١٣ـی پەکخست و بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان کۆتایی هات. تەڤگەری ئازادیی کورد تاوەکو بانگەوازەکەی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ـی ڕێبەر ئاپۆ، سەرلەنوێ دەستی کردبووەوە بە تێکۆشانی چەکداری.