ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'چارەسەرکردنی پرسی کورد مەرجی دیموکراتیزەبوونی تورکیایە'
سەزای تەمەلی، باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە جەهەپە کرد و وتی، "دیموکراتیکبوونی تورکیا بێ چارەسەرکردنی پرسی کورد ڕوونادات و تێهەڵکێشی یەکترن." -
'دۆزی کۆبانێ و مافی هیوا تاقیکردنەوەی باوەڕبوون بە سەردەمی نوێیە'
پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ نەکرێن، ناشێت باسی دیموکراتیکبوون بکرێت و وتی، "پرسە بنەڕەتییەکانی وەکو مافی هیوا ناکرێت پشتگوێبخرێن." -
سەرۆک شارەوانییەکی دیکەی جەهەپە دەستبەسەر کرا
سەرۆک شارەوانی شیلەی جەهەپە، ئۆزگور کابادای دەستبەسەر کرا. -
پرۆفیسۆر بەزوان: پێویستە کورد لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەی سەردەمەکە بێت
پرۆفیسۆر نایف بەزوان باسی لەوەکرد پێویستە سیاسەت و کۆمەڵگەی کورد لە ڕووی سەربازی، فیکری، ستراتیژ و گوتارەوە بۆ سەردەمی نوێ ئامادە بێت و گوتی: "پێویستە ئەمجارە کوردان ببنە خاوەن مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان." -
دەم پارتی لە دژی پێشێلکردنی مافی زیندانیان، سەردانی پەرلەمانی کرد
نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، پەرلەمانتاری دەم پارتی شرنەخ، سەبارەت بە پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی زیندانیانی سینجان، سەردانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیای کرد. -
ئۆهەدە: پێویستە دەڤرین ئایک زیندانی نەخۆش ئازاد بکرێت
نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە) لە بەردەم زیندانی ئانتالیا بۆ دەڤرین ئایک زیندانی نەخۆش بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و داوای ئازادکردناوبراویان کرد. -
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەورووپا: وەرن تێکۆشانی٣٣ رێبواری رێگای هیوا گەورەتر بکەین
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەورووپا(ADGB) رایگەیاند: "بە ڕوانگەی شۆڕشی یەکگرتووانەوە بۆ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژی پڕسووس کۆدەبینەوە. وەرن لە ١٠یەمین ساڵەیدا، تێکۆشانی ٣٣رێبواری ڕێگای هیوا گەورەتر بکەین." -
ئایشەگوڵ دۆغان: ڕۆژی ١١ـی تەممووز لە سلێمانی دەبین
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند لە ڕۆژی ١١ـی تەممووز بەشداریی مەراسیمەکەی پەکەکە دەبن لە سلێمانی و ئاماژەی بەوەشدا، هاوسەرۆک و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان بەشداری لە مەراسیمەکە دەکەن. -
کەسکین بایندەر: نابێت دەسەڵات بە خەمساردییەوە نزیکی بانگەوازییەکە ببێتەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر بانگەوازی لە دەسەڵات، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و کۆمەڵگە کرد کە لە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. -
دوای بانگەوازییە ڤیدۆییەکی ڕێبەر ئاپۆ سەرنجەکان دەچنەسەر مەراسیمی پەکەکە
دوای پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ماوەی ٢٦ ساڵ لە زیندانیکردنییدا بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە، سەرنجەکان چوونەسەر مەراسیمەکەی پەکەکە کە چاوەڕوان دەکرێت لە سنووری سلێمانی ئەنجام بدرێت. -
دیمەنە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیوایەکی گەورەی بە بنەماڵەکان بەخشی
زەکی کلچ ئاماژەی بەوە کرد بانگەوازە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، هیوایەکی گەورەی بە بنەماڵەکان بەخشی. -
نەورۆز یوساڵ: تورکیا ناتوانێت خۆی لە مافی هیوا بدزێتەوە
پەرلەمانتاری شڕناخی دەم پارتی نەورۆز یوساڵ ئاماژەی بەوەدا 'مافی هیوا' بابەتێک نییە حکومەتەکەی ئاکەپە بازاڕی پێوەبکات و گوتی: "مافی هیوا هاوکات پێویستی و بەرپرسیارێتی پرۆسەکەیە." -
فەراد کۆچاک: داواکاریمان بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا فەراد کۆچاک کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەو شاندە٣٩ کەسیەی سەردانی ئەستەنبوڵییان کردبوو، ئاماژەی بەوە کرد داواکارییەکەیان بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. -
بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە
ڕێبەر ئاپۆلە دوورگەی ئیمراڵییەوە بە شێوەی دیمەن بانگەوازییەکی مێژوویی بڵاوکردەوە. لە بانگەوازییەکەدا هاتووە: "سەرچاوەی باوەڕم بە هێزی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و سیاسەتە نەک بە چەک. وە من داواتان لێ دەکەم ئەو پرەنسیپە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە." -
لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە
ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازییەکی نوێی مێژوویی کرد. بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە کاتێکی نزیکدا لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە بڵاودەکرێتەوە. -
سەرۆک شارەوانییەکانی ئەدەنە و ماناڤگات خرانە زیندانەوە
سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە زەیدان کارالار و سەرۆکی شارەوانی مانڤاگات نیازی نەفی کارا زیندانی کران. -
عەبدوڵا ئاکسو پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا
عەبدوڵا ئاکسو کە لە ساڵی ١٩٩٤ـەوە لە زیندانە، لە زیندانی جۆری Tـی ژمارە ٣ـی ئەزمیر ئازادکرا. -
جەیلان شاهینلی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە
دەربارەی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) جەیلان شاهینلی بە تۆمەتی ئەوەی ڕاگەیاندراوی لەسەر ڕۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین ئامادەکردوە، کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کران، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری: پێویستە بەر لە داخستنی پەرلەمان بە خێرایی کۆمیسیۆن درووست بکرێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری پەیوەست بە پرۆسەکە گوتی: "لە هەفتەیەکی یەکلای کەرەوەداین، پێویستە پێش داخستنی پەرلەمان بە خێرای کۆمیسیۆن درووست بکرێت." -
دۆسییەی دەمیرتاش: دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا جارێکی دیکە تورکیای سزا دا
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاریدا زیندانیکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئامانجێکی سیاسییە و جارێکی دیکە مافی بە دەمیرتاش دا و تورکیای سزا دا. -
لە جۆلەمێرگ لەسەر سکاڵای ئەندامێکی ئاکەپە چەند کەسێک دەستبەسەرکران
لە گوندەکانی ئاشوت و چەمەکای ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ، هێزەکانی دەوڵەت پەیوەست بە هێرشکردنەسەر ڕەحمێ ئۆلمەز برازای عیسمەت ئۆلمەز ئەندامی ئاکەپە، هەڵیانکوتایە سەر هەر دوو گوندەکە و ٧ کەسیان دەستبەسەر کرد. لە نێویاندا ٣ کەسیان زیندانی کران. -
حکومەتی تورکیا بۆ کۆنسەی ئەورووپا: مافی هیوا جێبەجێ ناکەین
حکومەتی تورکیا پیلاننامەی چالاکییەکانی خۆی پێشکەشی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا کرد و ڕایگەیاند، کە هیچ گۆڕانکارییەک سەبارەت بە 'مافی هیوا' ناکات، دەوڵەتی تورک ڕێبەر ئاپۆی لە مافی هیوا بێبەش کرد. -
بۆ برەدان بە پرۆسەکە دەم پارتی کۆمیسیۆنێکی تایبەت بە منداڵان درووستەکات
کۆمیسیۆنی منداڵانی دەم پارتی ئەنجاممانەی وۆرک شۆپێ کۆتایی مانگی حوزەریرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ئامانجی ئەوەیە "کۆمیسیۆنی ڕاستینەی منداڵان و شەڕ" و "کۆمیسیۆنی منداڵان لە چارەسەری شەڕدا" دابمەزرێنێت. -
لە مانگی حوزەیراندا ١٦٤ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە
ئەنجومەنی ئاسایش و تەندروستی کرێکاران (ISIG) لە تورکیا، ڕاپۆرتی گیان لەدەستدانی کرێکارانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە کە لە شوێنی کارەکانییان گیانیان لەدەستداوە و زۆرترین گیان لەدەستدان لە ئەستەنبوڵ بووە. -
جەلال ئالفان: گەل چاوەڕوانی هەنگاونانی دەوڵەتە
جێگری هاوسەرۆکی شاری ئامەدی دەم پارتی جەلال ئالفان ئاماژەی بەوەدا گەل چاوەڕوانییەکی زۆی لە پرۆسەکە هەیە و گوتی: "خواستی گەل ئەوەیە دەوڵەت دەستبەجێ هەنگاوی ڕوون و کاریگەر بنێت."