ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
باوک و کوڕێکی عەفرین لە روباری رەینی ئەڵمانیا خنکان
لە شاری بۆن باوک و کوڕێکی عەفرینی لەنێو روباری رەین خنکان. -
بەڕێوەبەری هەدەپە ئیلکەر موراد ئایدن زیندانی کرا
ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە پاساوی دانپێدانانی 'شایەتحاڵ' زیندانی کرا. -
راگەیەندراوی هەبەدەهە لەبارەی گەزی: گوڕ بە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو دەدەین
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەزی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد لە دژی فاشیزم بە رۆحی گەزی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو گەورە بکرێت. -
لە سمینارێکدا لە ستۆکلۆڵم: دەبێت پشتیوانییەکان بۆ کورد فراوانتر بکرێن
لە ستۆکهۆڵم لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٨ی ئایارەوە سمینارێک سازکرا و تیایدا داواکرا پشتیوانییەکان لە کورد فراوانتر بکرێن. -
پارێزەران بەمەبەستی بینینی عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی موەکیلەکەیان ببینن کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی رەهادایە، داواکارییەکی نوێیان بەرزکردەوە. -
ئۆ ئێس سی ئی: هەلومەرجەکان یەکسان نەبوون
فەرەح کەریمی سەرۆکی شاندی ڕێکخراوی هاریکاری و ئاسایشی ئەوروپا (OSCE) بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە هەلومەرجێکی یەکسان دا بەڕێوەنەچوو. -
لە دەسەڵاتی نوێی ئەردۆغان دا دابەزینی بەهای دۆلار ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
دوای ئەوەی سەرۆکی فاشیستەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دووبارە هەڵبژێردرایەوە، بەهای لیرەی تورکی جارێکی دیکە دابەزی بۆ نزمترین ئاست و زیاتر بێ نرخ بوو. ئابوریناسان دەڵێن، نرخی دۆلار لەوانەیە لەمساڵدا بگاتە ٢٨ لیرە. -
لە ناوچەی قەلقەلیی وان بە گەندەڵی تەندەرێک بە کۆمپانیایەکی ئاکەپە درا
قەیومی داسەپێنراوی ئاکەپە، کە دەستی بەسەر شارەوانیی ناوچەی قەلقەلیی لە پارێزگای وان دا گرتووە، بەبێ خستنە مەزاد و بانگهێشتکردن تەندەرێکی بە کۆمپانیایەکی سەر بە ئاکەپە دا. کۆمپانیاکە بەو گەندەڵییە ٢ ملیۆن و ٨٩٥ لیرەی دەستکەوت. -
بەغدا: بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە لەلایەن تورکیاوە هەڕەشە لەسەر کشتوکاڵ هەیە
وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی عێراق رایگەیاند، تورکیا ئاوی رووباری فورات دەگریتەوە و ئەمەش هەڕەشەی لەسەر کشتوکاڵی عێراق دروست کردووە. -
دوای سەرکەوتنی ئەردۆغان لیرە هاڕەی کرد
لە ماوەى ٢١ ساڵەى دەسەڵاتى ئەردۆغاندا، بەهاى لیرەى تورکى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى دابەزینى مێژوویی بەخۆیەوە بینیووە و دوای هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانیش بەتەواوەتی داڕما، بەجۆرێک ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ٢٠٠٠ و پێنج لیرەی تورکی مامەڵەى پێوە دەکرێت. -
تورکیا لە ڕیزبەندی پێنج وڵاتی یەکەمی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندایە
ناوەندی چاودێریی ماددە هۆشبەرەکانی ئەوروپا (EMCDDA) ڕاپۆرتی ئاوی پیسی ئەوروپیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تورکیا لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دا لە ریزبەندی پێنج وڵاتی یەکەمی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردایە. -
ئاکەپەییەکان لە دوای بردنەوەی ئەردۆغان لە ئالانیا هێرشیان کردە سەر ماڵی کوردان
گروپێک لە ئاکەپەییەکان لە ئالانیا هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتییانی کورد و تەقەیان لە دەوروبەری کرد و هەوڵیان دا کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لە دژی کوردان ئەنجام بدەن. -
سیمینارێک دەربارەی زمانی کوردی لە ستۆکهۆڵم
بە دەسپێشخەریی پەیمانگای کوردی لە ستۆکهۆڵم، یەکێتیی مامۆستایانی کورد لە سوید، یەکێتی نوسەرانی نێودەوڵەتی کورد (PEN)، بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە، سیمینارێک لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو. -
ڤیدیۆی هێرشی ئاکەپەییەکان بۆ سەر دەنگدەران لە ئاڵتینداغی ئەنقەرە
ڤیدیۆیەکی دیکەی هێرشی ئاکەپەییەکان بۆ سەر دەنگدەران لە ناوچەی ئاڵتینداغی ئەنقەرە بڵاوکرایەوە. -
فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە لە ئیستەنبول هێرشیان کردە سەر خەڵک
فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە گەڕەکەکانی بۆستانچی و سوادیە لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبوڵ لە باخچەی قوتابخانەی بنکەی دەنگداندا هێرشیان کردە سەر خەڵک و دەستیان کرد بە کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە. -
سەرۆک ناوچەیەکی مەهەپە لە کاتی ساختەکاری بۆ دوو جار دەنگدان گیرا
مەهەپەی هاوپەیمانی ئاکەپە لە بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ ساختەکاری یەکێک لە سەرۆک ناوچەکانی لە کاتی دەنگدانی بۆ جاری دووەم ئاشکرا بوو. -
ئاکەپەییەکان دەنگیان بە کەسانی شەلەل دەماغ دا
ئاکەپەییەکان لە بەردەوامیی هەوڵە ساختەکارانەکانیاندا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری لە تورکیا کەسانی شەلەل دەماغ دەبەن و دەنگیان بۆ ئەردۆغان پێ دەدەن. -
راپۆرت لەسەر سێ پۆلیسی ئاکەپەیی ساختەکار بەرزکرایەوە
لە بنکەی دەنگدان لە نیو خوێندنگەی ئامادەیی ئایدنلک ئەڤلەر ئینۆنو لە ئاڵتنداغی ئەنقەرە، ٣ پۆلیسی ئاکەپەیی بازنەی دەنگدانی ناوچەی تر هەوڵیاندا دەنگ بە ئەردۆغان بدەن. -
خۆپیشاندەران دووبارە ڕێگەی هەولێر_موسڵ دەگرن
بۆ دووەمین ڕۆژ، دوکاندار و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر، ڕێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و موسڵ دەگرن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر گواستنەوەی شوێنەکەیان. -
ئاکەپەییەکان هێرشیان کردە سەر ژنێکی دەنگدەر
ئاکەپەییەکان لە بەردەوامیی پێشێلکارییەکانیاندا هێرشیان کردە سەر ژنێکی دەنگدەر. -
لایەنگرانی ئەردۆغان لە ئەنتاکیا هێرشیان کردە سەر چاودێرانی هەڵبژاردن و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردن
چاودێرانی هەڵبژاردن کاتێک نارەزایەتییان لە بەرامبەر پیێشێلکاریەکان لە بنکەی دەنگدان لە خوێندنگەی سەرەتایی موختار عەبدولڕەحمان چەتینەر دەمیرکۆپرو لە ئەنتاکیا نیشان دا، لایەنگرانی ئەردۆغان هێرشیان کردنە سەر و هەڕەشەی کوشتینان لێکردن. -
لە بورسا هێرشکرایە سەر چاودێرانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا
لە بەردەوامیی پێشێلکاریەکانی ئاکەپە و گروپەکەی ئەردۆغان دا، هێرشکرایە سەر چاودێرانی سەر سندوقەکانی دەنگدان ل بورسا. -
ئاکەپەییەکان هێرشیان کردە سەر چاودێرانی پارتی چەپی سەوز و جەهەپە
ئاکەپەییەکان لە بەردەوامیی پێشێلکارییەکانیاندا هێرشیان کردە سەر کارمەندانی سەر سندوقەکان و چاودێرانی پارتی چەپی سەوز و جەهەپە. -
لە مانیسیا راپۆرتەکان لەبارەی دەنگدانەوە سوتێنران
لە مانیسا راپۆڕتەکان لەبارەی دەنگدان و چۆنێتی دەنگدانەوە سوتێنران. -
پەدەکە لە لۆزانیش یەکریزی و یەکێتی تێکدەدات
بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان ماوەیەکی کەم ماوە. کورد خۆی ئامادە دەکات لە ژێر چەتری کەنەکەدا بە هاوکارییەکی بەرفراوان چالاکییەکانی لۆزان بەڕێوەببەن، بەڵام پەدەکە جارێکی دیکە بانگەوازی یەکریزی و یەکگرتوویی رەتکردەوە.