ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
باقرخان: ئەم حکومەتە بانگهێشت دەکەین بەرەو زیهنیەتی دیموکراتیک
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە موغلا بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی گەل، ناڕەزایەتیی دەربڕی بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکان دژی شارەوانییەکانی جەهەپە، حکومەتی بانگهێشت کرد بۆ زیهنیەتی دیموکراتیک و گوتی: "سیستەمێک بەبێ دیموکراسی و یاسا، بەکەڵکی کەس نایەت". -
ڕۆژنامەنووس تەیمور سایکان دەستبەسەرکرا
ڕۆژنامەنووس تەیمور سۆیکان بە پاساوی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە میدیای دیجیتاڵ، دەستبەسەرکرا. -
ئۆزەل: شەڕیان دژی سیاسەتی دیموکراتیک ڕاگەیاندووە
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل ناڕەزایەتیی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان، گوتی: "پرۆڤە دەکەن بۆ نەهێشتنی سندووقەکانی دەنگدان. ئەمە تەنها ڕاگەیاندنی شەڕ نییە دژی ئێمە، بەڵکو ڕاگەیاندنی شەڕە دژی سیاسەتی دیموکراتیکیش". -
دەم پارتی سەردانی شارەوانی سەمسوری کرد
شاندی دەم پارتی لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر جەهەپە، سەردانی شارەوانی سەمسوری کرد. -
وۆرکشۆپی گەنجان لە ئەدەنە و ڕەحا بەڕێوەچوو
لەو وۆرکشۆپانەدا کە لە ئەدەنە و ڕەحا بەڕێوەچوون، ئاماژە بەوە درا کە گەنجان لە "پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. -
دەبێت زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن
لە چالاکییەکانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەدا داواکرا کە زیندانیانی نەخۆشی قورس ئەرگین ئاکتاش و ئەمین گوربان ئازاد بکرێن. -
لێدوانی ئەردۆغان لە بارەی پڕۆسەکەوە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە ئاماژەی بەوەدا کە هەفتەی داهاتوو دیدار لەگەڵ شاندی ئیمڕالیدا دەکات و باسی لەوە کرد، پڕۆسەکە بە وردی بەڕێوەدەبەن. -
کەسوکاری بێسەروشوێنکراون بۆ ویدات ئایدن کۆبوونەوە
ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان لە چالاکی "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن."بەردەوامن. کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لەم هەفتەیەدا بۆ ویدات ئایدن کۆبوونەوە. -
دایکانی شەممە بۆ ویدات ئایدن کۆبونەوە
دایکانی شەممە لە بکوژانی ویدات ئایدنیان پرسی کە لەلایەن دەوڵەتەوە بە ئەشکەنجەدان تیرۆر کرا و داوایان کرد کە کۆتایی بەبێ سزایی لەو دۆسیەیەدا بهێنرێت. -
دەم پارتی: ئاشتیی کۆمەڵایەتی و هیواکانی چارەسەریی دەکرێنە ئامانج
دەم پارتی دژی دەستگیرکرنی سەرۆک شارەوانییەکانی جەهەپە ناڕازیبوونی نیشاندا و ڕایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک ئەم ئۆپەراسیۆنانە قبووڵ ناکەین کە بە هۆکاری سیاسی ئەنجامدەدرێن. زیادبوونی نادادپەروەرییەکان گەورەترین زیان بە هیوای ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت." -
ئیلکنور بیرۆڵ: دەبێت چاوەڕوانییەکان بە هەنگاوی ئەرێنی پاڵپشتی بکرێن
ئەندامی مەیەکەی دەم پارتی ئیلکنور بیرۆڵ ئاماژەی بەوەدا ژیانی دیموکراتیک، یەکسان و ئازاد خواستی تەواوی کۆمەڵگەیە و گوتی: "ئەو چاوەڕوانییانەی کە پێش دەکەون، دەبێت بە هەنگاوی ئەرێنی پاڵپشتی بکرێن." -
دەم پارتی سەردانی شارەوانییەکانی جەهەپە دەکات
دەم پارتی لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر شارەوانییەکانی جەهەپە، سەردانی شارەوانی گەورە شارەکانی سەمسور و ئەدەنە دەکات. -
لە دەم پارتییەوە ڕاگەیاندراوێکی گرنگ
دەم پارتی گوتی: "پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکەدا گروپێک لە هەرێمی کوردستانەوە هەندێک هەنگاو بنێن". دەم پارتی لەم چوارچێوەیەدا کۆمەڵێک ستوون نووسی بانگهێشت کرد بۆ چالاکییەکە. -
جێگری سەرۆکی شارەوانی بویوکچەکەمەجەی شاهین دەستگیر کرا
ئەحمەد شاهین لە جێگەی سەرۆکی شارەوانی بویوکچەکەمەجەی حەسەن ئاکگون وەک جێگر هەڵبژێردرابوو دەستگیر کرا، لە کاتێکدا حەسەن ئاکگون لە زینداندایە. -
سەرۆکی شارەوانی سەمسور دەستگیر کرا
سەرۆکی شارەوانی سەمسور عەبدولڕەحمان توتدەرە دەستگیر کرا. -
لە ئیزمیر چەند کاربەدەستێکی باڵای جەهەپە دەستگیرکران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکان کە دژ بە شارەوانی ئیزمیری جەهەپە دەستپێکراوە، سەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەشاری ئیزمیر تونج سۆیار، سەرۆکی جەهەپەی ئیزمیر شەنۆڵ ئەسڵانئۆغلو و بەڕێوەبەری پێشووی ئیزبیتۆن هەڤاڵ ساڤاش کایە دەستگیرکران. -
لە ئێران سزای لە سێدارەدان بە سەر بەشداربوویەکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" سەپێندرا
دادگای شۆڕشی ورمێ سزای لەسێدارەدانی بەسەر ڕزگار بەگزادە بابامیریدا سەپاند کە یەکێکە لە دەستگیرکراوەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی". -
سەرۆکی شارەوانی ماناڤگات دەستبەسەر کرا
لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەی دژی شارەوانی ماناڤگات دەستپێکراوە، نیازی نەفی کایەی سەرۆک شارەوانی دەستبەسەکرا و پەیوەست بە ٣٥ کەسی دیکەش بڕیاری دەستبەسەرکردن دەرکرا. -
چەتین ئارکاش زیندانی سیاسی کە دوای ٣٣ ساڵ ئازاد کرا لە ئامەد بە جۆشەوە پێشوازی لێکرا
چەتین ئارکاش کە ٣٣ ساڵ لە زیندان ڕاگیرابوو و ٨ جار ئازادکردنەکەی بەشێوەی هەڕەمەکی دواخرا، دوای ئازادکردنی لە ٢ی تەمموز، لە ئامەد لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا. -
بۆ ماوەی مانگێک دیدار لە گەڵ زیندانیانی وان قەدەغەکرا
دیدارلە گەل زیندانیانی گرتووخانەی ئەمنی باڵای وان بۆ ماوەی مانگێک قەدەغەکرا. -
بنەماڵەکان بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکاریان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچ پارێزەرەی و هەروەها بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی ئیمرالی، داواکاری دیداریان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد. -
دەفەگە: هێرشکردنە سەر گۆڤاری لەمان پرۆڤەی کۆمەڵکوژییە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات(دەفەگە) سەبارەت بە هێرشکردنە سەر گۆڤاری نوکتەی لەمان و دەستگیرکردنی خەباتکارانی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە "پرۆڤەی کۆمەڵکوژییە." -
وتەبێژی دەم پارتی: پێکەوە شایەتی ساتێکی مێژوویی دەبین
عایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند: "دەچینە قۆناغێکی نوێیەوە، لە کاتی تێپەڕینی قۆناغی نوێدا، ئەو شتانەی لەلایەن ئێمەوە بەدەست هاتووە، لەگەڵ هەندێک هەنگاوی دیکە، لە هەفتەی داهاتوو شایەتی ساتێکی مێژوویی دەبین." -
دەفەگە: لە مانگی حوزەیراندا ١٦ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر و ٦ ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات(دەفەگە) ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا بڵاوکردەوە. -
ئاگر لە دارستانەکانی شڕنەخ، ئەستەنبوڵ و ئەنتالیا کەوتەوە
ئاگر لە دارستانەکانی چیای جودی شڕنەخ و سوڵتان گازی ئەستەنبوڵ و مورادپاشای ئەنتالیاش کەوتەوە.