ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئۆدەمیش؛ بەهۆی ئاگرەوە دوو گەڕەک چۆڵکران
لە ناوچەکانی چەشمە و ئۆدەمیشی ئیزمیر بەهۆی ئاگرەوە چەندین گەڕەک چۆڵکران. سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بۆ کوژاندنەوەی بەڵام ئاگرەکە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. -
حیکمەت چەتین سەردانی دەمیرتاش و میرزاکلی کرد
سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە، حیکمەت چەتین چووە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلجووق میرزاکلی و ئەکرەم ئیمامئۆغلو. -
دەم پارتی دەربارەی پرۆسەکە کۆبووەوە
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی، بۆ هەڵسەنگاندنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کۆبوونەوە. -
لە لێکۆڵینەوە دژی گۆڤاری لەمان، ٤ کەس زیندانی کران
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی دژی گۆڤاری لەمان دەستی پێ کرد بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆرێکەوە، ٤ کەس زیندانی کران. -
لە بەرانبەر بڕیاری دروستکردنی بەنداو لە ڕۆبۆسکی و جزیرە، لە بەردەم وەزارەت ناڕەزایەتی نیشاندرا
لە ئەنقەرە لە بەردەم وەزارەتی ژینگەی شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوا لە بەرانبەر ئەو بەنداوانەی کە بڕیارە لە جزیرە و ڕۆبۆسکی دروست بکرێن ناڕەزایەتی نیشاندرا. -
ئاگر لە ئایدن و ئەزمیر و کوتاهیا بەردەوامە
لە شارەکانی ئایدن و کوتاهیا و ئەزمیری هەرێمی ئەگێ ئاگر کەوتەوە. کارەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ئاسمان و زەوییەوە بەردەوامە. -
ڕێکاری یاسایی بەرانبەر گۆڤاری لەمان دەگیرێتەبەر
لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەدا کە لە دژی گۆڤاری لەمان گیراوەتەبەر و چوارکەس دەستبەسەرکران، بە خواستی دەستگیرکردنیان ئەو چوارکەسە ڕەوانەی دادگا کران. -
شاندەکەی ئەورووپا: دەبێت بەبێ مەرج ئۆجالان ئازاد بکرێت
شاندی ئەورووپا کە لە چوارچێوەی کەمپینی "دەمەوێت لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دیدار بکەم"ـدا هاتە ئەستەنبوڵ، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و داوایکرد ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی تری سیاسی بەبێ مەرج ئازاد بکرێن. -
هەبەدەهە: کۆمەڵکووژییەکەی سێواس لە بیرناکەین
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە ٣٢هەمین ساڵیادی قوربانیانی کۆمەڵکووژیی مادماکی سێواسی بە بیرهێنایەوە و جەختی لەوەکردەوە کە ئەم کۆمەڵکووژییە لە بیرناکەن و لێپرسینەوەی دەکەین. -
کاراداش: تورکیا بۆ هاوکاریکردنی ئەمریکا لە ململانێدایە لەگەڵ ئیسرائیل
ڕۆژنامەوان و نوسەر یوسف کاراداش ئاماژەی بەوە کرد، لێدوانی حکومەتی تورکیا لەسەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەبەر هاوکارییە و وتی، "ئەمە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە کە ئاخۆ کێ دەتوانێت لە دیزاینە نوێیە سەرکێشانەکەی ئەمریکادا زیاتر هاوکار بێت." -
پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ شاندەکەی ئەورووپا
ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی بۆ شاندەکەی ئەورووپا نارد، کە بە خواستی دیداری ڕێبەر ئاپۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە تورکیان و گوتی: " هیوادارم لە ژینگەیەکدا کە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی تێیدا بونیادنرابێت، بتوانین چاومان بەیەکتر بکەوێت." -
ژنانی جەزیرەی بۆتان دژی قڕکردنی ژنان ڕێپێوانیان کرد
ژنانی جەزیرەی بۆتان دژی کوشتنی ژنان ڕێپێوانیان کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ژنان. -
هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە بەڕێوەیە، چاوەڕێی بانگەوازی نوێ لە ڕێبەر ئاپۆ و هەنگاوی نوێ لە پەکەکە دەکرێت
لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، پێ دەنێینە هەفتەیەکی یەکلاکەرەوەوە. چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە کۆمیسیۆنەکە لە پەرلەمان پێکبهێنرێت، ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی نوێ بکات و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دیاری بکات. -
شاندەکەی ئەورووپا سەردانی ڕێکخستنی ئەستەنبوڵی دەم پارتی کرد؛ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی
شاندێکی نێونەتەوەیی کە لە ٣٩ کەس پێک دێت، بە خواستی دیداری ئیمراڵی و کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرئاپۆ بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەورووپا ئەمڕۆ گەیشتنە تورکیا و سەردانی ڕێکخستنی ئەستەنبوڵی دەم پارتییان کرد. -
لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا لە ڕۆژهەڵات و ئێران زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە سێدارەدراون
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کەمپینی "سێ شەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" لە سەرەتای ساڵەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە ٤٢٤ کەس لە سێدارەدراون. -
شاندەکەی ئەورووپا گەیشتنە ئەستەنبوڵ و داواکاری خۆیان بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی گەیاندە نوسینگەی یاسای سەدە
شاندێکی ئەورووپی کە پێکهاتوون لە ئەکادیمی، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان و نووسەر بە بەپێشەنگایەتی پلاتفۆڕۆمی ئاشتی و ئازادیی ئەورووپا گەیشتنە ئەستنەبوڵ و خواستی خۆیان بۆ ڕۆشتنە ئێمراڵی گەیاندە نوسینگەی یاسایی سەدە. -
دوێنێ شەو سێ مووشەک لە کەرکووک و درۆنێک لە زاخۆ کەوتنەخوارەوە
دوێنێ شەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەر کەمپی دەرکاری زاخۆ کەوت کە کۆچبەرە ئێزدییەکانی تێیدا دەژین، لە ئەنجامدا خوێندنگای کەمپەکە بە تەواوەتی سوتا. هەروەها سێ مووشەک لە کەرکووک کەوتنەخوارەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون. -
چەلەبی: گەر گۆڕانکاری نەکات، مانەوەی ڕژێمی ئێران زۆر ناخەیەنێت
نوسەر و ڕۆژنامەوان محەمەد چەلەبی ئاماژەی بەوەدا هەرچەندە ڕژیمی ئێران تا ئێستا توانیوێتی لە ژێر ئەم هەلومەرجانەدا مابێتەوە، ئەگەر گۆڕانکاری نەکات تەمەنی درێژ نابێت. -
لە ئیزمیر ئۆپەراسیۆنێک دژی جەهەپە ئەنجام درا
لە ئیزمیر لەدژی جەهەپە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا و پەیوەست بە ١٥٧ کەس بڕیاری دەستبەرسەرکردن دەرکرا. -
کەریم بۆران زیندانی نەخۆش ئازاد کرا
کەریم بۆران زیندانی نەخۆش تەمەن ٨١ ساڵ لە زیندانی ئەدرنە ئازاد کرا. -
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی ٣٩ کەسی بە خواستی بینینی ڕێبەر ئاپۆ دێنە ئەستەنبوڵ
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەورووپا (EFFP) شاندێک کە لە ٣٩ کەسایەتی پێکدێت بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دێنە ئەستەنبوڵی گەورەشاری تورکیا. -
دی کۆنکا: عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری پێشکەش دەکا، پێویستە ئازاد بێت
سکرتێری گشتی لۆمباردیای سەندیکای کرێکارانیی پەروەردەیی ئیتالیا، دی کۆنکا ئاماژەی بەوەدا کاریگەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەرێمەکەدا بەرفراوانە و گوتی: "ئۆجالان و پەکەکە سنورەکان تێپەڕ دەکەن و بۆ قەیرانی دیموکراسی لە جیهاندا چارەسەری پێشكەش دەکەن." -
دەم پارتی لە وان دەربارەی "پرۆسەکە" لەگەڵ نووسینگە یاساییەکان و پارێزەران کۆبووییەوە
دەم پارتی لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە وان لەگەڵ سەرۆکی نووسینگە و ڕێکخراوە یاساییەکان و پارێزەران کۆبووەوە. -
چیچەک: ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە گەلی کورد لە دەرگای یاساوە بچێتە ژوورەوە
جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە کۆنفرانسی مێرسیندا قسەیکرد و وتی، "ئامانجی سەرەکیی عەبدوڵا ئۆجالان ئەوەیە کە گەلی کورد لە دەرگای یاساوە بچێتە ژوورەوە." -
کەسکین بایندر: دەبێت ڕۆژەڤی سەرەکیمان یەکێتی نەتەوەیی بێت
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندر لە کۆنگرەی مەبیا-دەر قسەی کرد و گوتی: "دەبێت ڕۆژەڤی سەرەکیمان یەکێتی نەتەوەیی بێت. هەروەها گەلی کورد دەبێت هێز و هەوڵدانەکانی بۆ بە دی هێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی بەکاربهێنێت."