ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
له كه‌ركووك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ڕوویدا
لە بەردەم بارەگه‌ی «عەسائیبی ئەهلی حەق» لە شاری کەرکووک تەقینەوەیەكی خۆکوژی ڕوویدا. -
له حه‌سه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا؛ ٢ كه‌س برینداربوون
له چواڕیانی شه‌ریعه-ی گه‌ڕه‌كی نه‌شوه له شاری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. -
قەسەدە، ناسنامەی ١٤ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکراکرد
قەسەدە، ناسنامەی ١٤ شەڕڤانی ئاشکراکرد، کە لە بەردخۆدانی سەردەم لە عەفرین چونەتە کاروانی شەهیدانەوە. -
ANF ورده‌كاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ توركیا بڵاوده‌كاته‌وه
ده‌ركه‌وت تۆپه‌كانی تانكی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی كه له هێرشی سه‌ر عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێن، له كارگه‌ی KMWی شاری كاسل-ی ئه‌ڵمانیا دروست ده‌كرێن. -
لە عەفرین، داعش و نووسرە فەرماندارێتیی سوپای تورکیا ده‌كه‌ن
دوای ئەوەی چەتەکانی «سوپای ئازادی سووریا» بە سەدان کەسیان لێ کوژرا، ئەندامانی نووسرەیان لە ئیدلب و ئەندامانی داعش-یشیان لە جه‌رابلووس-ەوە هێنا و جلوبەرگی «سوپای ئازاد»یان لەبەرکردن و ناردیاننە بەرەکانی شەڕی عەفرین. -
دەیان سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران
لە عەفرین، دەیان سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران و چەندین ماشێنی سەربازیان تێکشکێنران. -
پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا داوای کشانەوە تورکیا لە عەفرین دەکات
وتەبێژی پارتی یەکێتی کریستیانیانی دیموکراتی ئەڵمانیا CDU، کە پارتی ئانگێلا مێرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیایە، داوای لە تورکیا کرد کە لە عەفرین بکشێتەوە. -
شه‌ڕڤانێكی قه‌سه‌ده‌ی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له عه‌فرین شه‌هید بوو
قه‌سه‌ده ناسنامه‌ی ٩ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین و شه‌ڕی دژ به سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هیدبوون. -
لە باشور هەفتەی پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین ڕادەگەیەندرا
ناوەندی غەزەلنووس لە باشوری کوردستان، ماڵی سوهرەوەردی، خانەی حیكمەت، بە هاوكاریی چاند و هونەری باشوور هەفتەی پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین ڕادەگەیەنن -
ئاژانسی هەواڵی فورات لیستی ناوی چەتە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە
ئاژانسی هەواڵی فورات، لیستێکی نهێنی ناوی بەشێک لە چەتە کوژراوەکانی نێو بەرخۆدانی عەفرین بڵاوکردەوە، کە ۱۰۳ چەتەی خەڵکی حەلەب لە خۆ دەگرێت، کە لە ماوەی ۱۰ ڕۆژدا کوژراون. -
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٤.٦ له سنووری باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕوویدا
ماڵپەڕی دەزگه‌ی بومەلەرزه‌زانی ئەورووپا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ به پێوەری ڕێختەر لە سنووری باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕوویداوە. -
ساڵح موسلیم: تا ئێستا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ڕێكنه‌كه‌وتووین
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند توركیا به چه‌كی ناتۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كوژێت، وتیشی تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا نه‌كردووه. -
شه‌ڕڤانێكی یه‌به‌شه له شه‌نگال شه‌هید بوو
یه‌به‌شه ڕایگه‌یاند شه‌ڕڤانێكیان له كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی له شه‌نگال، له ئه‌نجامی ڕووداوێكدا شه‌هید بووه. -
له ئه‌نجامی هێرشێكی داعش له حه‌ویجه، ٢٧ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران
شەوی ڕابردوو لە ناوچه‌ی سه‌عدوونییه‌ی سەر بە قه‌زای حه‌ویجه-ی پارێزگه‌ی کەرکووک، چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان کردە سەر سەربازگەیەکی «حەشدی شەعبی» و ٢٧ چه‌كداریان كۆمه‌ڵكوژ كرد. -
فەرماندەی گشتیی یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی گیانبەختکردووی ڕاگەیان
یەرەکە، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناسنامەی گەریلایەكی ئاشكرا كرد کە بەهۆی «ڕووداوێکی نەخوازراو»-ەوە گیانی لەدەستداوه. -
کەرکووک؛ کەمپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندرا
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاریكاری بۆ گه‌لی خۆڕاگریی عه‌فرین، چه‌ند ڕێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كی شاری كه‌ركووك کەمپینی «ئێمەش لەگەڵتانین»یان ڕاگەیاند. -
کوردستانیانی ئەورووپا بۆ ئۆجالان و عەفرین به‌رده‌وامن له چالاكی
لە زۆرێک وه‌ڵاتی ئەورووپا بە هەزاران کوردستانی و دۆستانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان و پشتیوانی کردن لە عەفرین خۆپیشاندانیان ساز كرد. -
دەبەپە: ده‌رباره‌ی تەندروستیی هاوسەرۆکی پارتەکەمان به‌گومانین
پارتیی هەرێمە دێمۆكراتییه‌كان - دەبەپە، دەربارەی تەندروستیی هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکەیان کە ماوەی ١٠ڕۆژە لە گرتووخانەی پیتی «دی»ی شاری ئامەد ڕاگیراوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوكرده‌وه. -
چالاكییه‌كه‌ی یه‌په‌گه له كركهانه، دژی ناوه‌ندی كۆردیناسیۆنی میت بووه
ئاشكرا بوو كه ئه‌و شوێنه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه دوێنێ له نزیك ناوچه‌ی كركهانهی توركیا كردیانه ئامانجی چالاكی، بڕیارگه‌ی میتی توركیایه. ده‌گوترێت له‌و بڕیارگهیهوه پلانسازی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌كرا. -
ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ڕووسییانه ده‌كات كه هێرشیان كرده سه‌ر قه‌سه‌ده
وەزیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، ئاشکرای کرد ئەوان دەیانەوێ لێکۆڵینەوە بکەن دەربارەی ئەو سەربازە ڕووسییانەی کە بە پارە شەڕ دەکەن و هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده. -
سوپای توركیا له چیای باگۆك ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد
سوپای توركیای داگیركه‌ر له چیای باگۆك-ی ناوچه‌ی نسێبینی باكووری كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. -
لە هەڵەبجە هاوڵاتیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە
ئەمشەو لە شاری هەڵەبجە هاوڵاتیەک بە سەربرڕاوی دۆزرایەوە. -
مه‌ڵه‌تی؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لقی جموجۆڵی تیمه‌تایبه‌ته‌كانی توركیا ڕوویدا
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لقی جموجۆڵه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاساییشی مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. -
له به‌رده‌م شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هێرشی سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرا
له به‌رده‌م ئه‌و هۆتێله‌ی شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا كه سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چالاكییه‌ك بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ساز كرا. -
گه‌لی مه‌خموور پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ئیدانه كرد
له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور بدانیشتوانی وارگه‌كه به ڕێپێوان و میتینگ پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان-یان ئیدانه كرد.