ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
سوپای تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی ناوچەکانی جندرێس و شه‌را
جارێکی دیكه تۆپخانەکانی تورکیا دەستیان كرده‌وه بە تۆپبارانی ناوچه‌كانی جندرێس و شه‌رای عەفرین. -
«سوپای تورکیا، کردەوەی چەپەڵ ئەنجام دەدات»
برووسک حەسەکە، وتەبێژی فەرمیی یەپەگە لە عەفرین، ڕایگەیاند؛ ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئەوەی شکستی خۆی لە عەفرین بشارێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه پیشانی بدات، خەریکی کردەوەی چەپەڵە. -
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په؛ بە دڵنیاییەوە لە عەفرین سەرناکەون
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ڕایگەیاند؛ ئاکەپە و مەهەپە بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتداره‌تیی خۆیان هەوڵی داگیرکاری عه‌فرین ده‌ده‌ن، به‌ڵام بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوو نابن. -
لە سەر عەفرین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید بانگی پارلەمان کرا
ئەمڕۆ، لە پارلەمانی سوید، لە سەر عەفرین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید بانگی پارلەمان کرا و وێڕای سەرکۆنەکردنی، سەردانی بۆ تورکیا هەڵوەشێنرایەوە. -
زیاتر له ١٠٠ په‌رله‌مانتاری ئه‌ورووپا داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن
زیاتر له ١٠٠ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن. -
له جندرێس ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی سوپای توركیا تێكشكێندرا
له ده‌وروبه‌ری گوندی حه‌مام-ی ناوجه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیای داگیركه‌ر تێكشكێندرا. -
مافی په‌رله‌مانتاری له په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی هه‌ده‌په سه‌ندرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی زیندانی كردنی ده‌ركرا، مافی په‌رله‌مانتاری له فه‌رهاد ئه‌نجوو، پارله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌ندرایه‌وه. -
ڕێپێوانی گه‌لان گه‌یشته جندرێس-ی عه‌فرین
گه‌لان كه له هه‌رێمه‌كانی شه‌نگال، جزیر و فورات ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشتنه عه‌فرین، پاش سازكردنی میتینگ و خۆپیشاندانێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ گه‌لی شاری عه‌فرین، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش خۆیان گه‌یانده ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین. -
ئامه‌د؛ هاوسه‌رۆكی گشتیی ده‌به‌په ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی هه‌رێمه دێمۆكراتییه‌كان - ده‌به‌په له شاری ئامه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. -
به‌هۆی پشتیوانی كردن له هێرشه‌كانی توركیا دژ به عه‌فرین، سكاڵا له‌سه‌ر ئایدن مه‌عرووف تۆمار كرا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیری له هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین كردبوو، دوو پارێزه‌ری هه‌ولێر سکاڵای یاسایی لەسەر ئایدن مه‌عرووف، ئەندامی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکەن. -
هەسەدە ئەنجامی حه‌ڤده‌مین ڕۆژی به‌رخۆدانی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە، ئه‌نجامی حه‌ڤده‌مین ڕۆژی «بەرخۆدانی سەردەم»ی ڕاگه‌یاند. -
سوپای تورکیای داگیركه‌ر، ناوەندی مانگی سووری کوردستان-ی تۆپباران کرد
سوپای تورکیای داگیركه‌ر و چەتەکانی هاوپەیمانی کە بە کۆمەڵکوژ کردنی هاوڵاتیانی سیڤیل لە هەوڵی پێشڕه‌وی دان بۆ عه‌فرین، بینای ناوەندی مانگی سووری کوردستانیان تۆپباران کرد. -
تیمی باهۆزی یه‌په‌ژه تانێكی دیكه‌ی سوپای توركیای تێك‌شكاند
له گوندی ههسركه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین، تیمی باهۆزی یه‌په‌ژه تانكێكی دیكه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ری تێك‌شكاند. -
له شه‌را-ی عه‌فرین گورزێكی تووند له داگیركه‌ران درا
له گوندی دیكمهتاش-ی ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین، له‌نێوان هێزه‌كانی داگیركه‌ر و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده شه‌رێكی سه‌خت له ئارادایه. -
عەفرین، بووه‌ته ڕۆژه‌ڤی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێمی هێسن
سێ پارتیی گەورەی نێو په‌رله‌مانی هەرێمی هێسن-ی ئا‌ڵمانیا، داوا ده‌كه‌ن سوپای تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕابگرێت. هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن. -
له عه‌فرین تانكێكی دیكه‌ی داگیركه‌ر تێكشكێندرا و ٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ش كوژران
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له گردی بووكێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ، تانكێكی دیكه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ریان له‌ناوبرد. -
هه‌زاران كه‌س له شه‌نگال و هه‌رێمه‌كانی جزیر و فورات به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتن
به هه‌زاران كه‌س له دوێنێوه، له شه‌نگال، هه‌رێمه‌كانی جزیر و فورات-ه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون بۆ عه‌فرین. -
گه‌ریلا عه‌ره‌به‌كان: با لاوانی عه‌ره‌ب به‌شداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن
گه‌ریلا عه‌ره‌به‌كان كه به‌شداریی ڕیزه‌كانی هه‌په‌گه بوون، داوا له لاوانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن ڕوو له عه‌فرین بكه‌ن و له به‌ره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فریندا جێگه‌ی خۆیان بگرن. -
كۆمه‌ڵه‌ی جه‌وان و ژنانی جه‌وان، هێرشی ئاساییشی په‌ده‌كه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن
کۆمەڵەی جەوانان و کۆمەڵەی ژنانی جه‌وان، هێرش کردنە سەر ئەو جه‌وانانه‌ی شەرمەزار کرد کە بەنیاز بوون بەرەو دەروازەی سنووری سێمالکا بچن و به‌شداریی به‌رخۆدانی عه‌فرین بن. -
سوپای تورکیا، دەست لە قوتابخانەکانیش ناپارێزێ
لە دوای مزگەوت و شوێنەوارە مێژووییەکان، سوپای داگیرکەری تورکیا، قوتابخانەکانیش بۆردومان دەکات. -
لە شاری کییل پشتیوانی لە عەفرین کرا
لە شاری کییلی باکوری ئەڵمانیا، بەبەشداری هەزاران کەس ڕێپێوان و کۆبوونەوە بۆ پشتیوانی لە عەفرین ئەنجام درا. -
یەپەژە پانزێرێکی دیکەی سوپای تورکیای تێکشکاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە دیمەنی چالاکییەکی بڵاوکردەوە کە شەڕڤانان پانزێرێکی سوپای تورکیای داگیرکەر لە عەفرین تێکدەشکێنن. -
له ڕاجۆ ٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، به تۆپ و هاوه‌ن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندی خلالكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین، له هه‌مان كاتدا له گونده‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه. ٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون. -
تاران: پارێزەران پشتیوانی لە عەفرین دەکەن
لە تارانی پایتەختی ئێران، ژماریەک لە پارێزەران هاوپشتی خۆیان بۆ خۆڕاگری عه‌فرین ڕاگه‌یاند و سەرکۆنەی هێرشی ڕژێمی تورکیان کرد. -
دیمه‌نی ساتی تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا له لایه‌ن شه‌ڕڤانان
یه‌په‌گه دیمه‌نێكی بڵاوكرده‌وه كه له گوندی عه‌لی كه‌را-ی ناوچه‌ی بلبلێ، شه‌ڕڤانان ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی داگیركه‌ر تێكده‌شكێنن.