ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ده‌یان هه‌زار كه‌س له عه‌فرین ڕژانه مه‌یدانه‌كان - نوێكراوه‌ته‌وه
به دروشمی «به ئیراده‌ی گه‌ل، هێرشه‌كانی توركیا و چه‌ته‌كانیان بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌شكێنین»، ئه‌مڕۆ له عه‌فرین ڕێپێوانێكی مێژوویی به‌ڕێوه‌چوو. -
لە زۆربەی شارەکانی ئه‌ورووپا ڕێپێوان بۆ عەفرین به‌ڕێوه‌چوو
بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعیدە بۆ سەر هەرێمی عەفرین و کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیانی سیڤیل، کوردستانیانی هەندەران جارێكی دیكه لە زۆربەی شارەکانی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا ڕژانە سەر شەقامەکان. -
كه‌جه‌كه بۆ ئه‌ڵمانیا: كه‌وتنی عه‌فرین سوودی بۆ ئێوه نابێ!
سوپای توركیا به تانكی ئه‌ڵمانی هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته ئامانجی فاشیزم و قڕكردنی نه‌ژادپه‌رستانه. -
پارتیی سەوز-ی سویسرا: توركیا په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات
پارتیی سەوز-ی سویسرا، ڕاگه‌یاند: دەوڵەتی تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و بە مەبەستی داگیرکردن هێرشی کردۆتە سەر عەفرین و هاوڵاتیانی سیڤیل دەکوژێت. -
عه‌فرین؛ به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركیا، ٢هاوڵاتیی سیڤیل برینداربوون
له ئه‌نجامی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر، له گوندی چه‌قه‌لا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شیێ-ی عه‌فرین ٢ هاوڵاتیی سیڤیل برینداربوون. -
هەسەدە ڕاپۆرتی پازدەهەمین ڕۆژی «بەرخۆدانی سەردەم»ی بڵاوكرده‌وه
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئەنجامی شەڕی ئه‌مڕۆی کانتۆنی عەفرین و شەهبای له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاگەیاند. -
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێپێوانی كوردستانیانی دۆرتمۆندی قه‌ده‌غه كرد
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێپێوانی پشتیوانیی عه‌فرینی له شاری دۆرتمۆند قه‌ده‌غه كرد. كوردستانیان له به‌رانبه‌ر قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه ناڕه‌زایی تووندیان پیشان دا. -
هه‌په‌گه: له شه‌مزینان ٢ سه‌رباز كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی شه‌مزینان و بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه رایگه‌یاند؛ له شه‌مزینان ٢ سه‌رباز كوژراون و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون. -
له بلبلێ ٥ ئه‌ندامی «سوپای توركیا - سوپای ئازاد - داعش» كوژران
له گوندی عه‌لی كه‌را-ی ناوچه‌ی بلبلێ-ی سه‌ر به عه‌فرین، شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه. له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كاندا، ٥ ئه‌ندامی داگیركه‌ر كوژران و ٦ی دیكه‌ش برینداربوون. -
دیمه‌نی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له چه‌لێ بڵاوكرایه‌وه
گه‌ریلا تی ڤی، دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی ڕۆژی ٢٢ی كانوونی دووه‌م\٢ی ڕێبه‌ندان-ی بڵاوكرده‌وه كه گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له دژی سه‌ربازگه‌ی شكێرا-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ئه‌نجامیان دابوو -
كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین له هه‌ولێر: هێرشی ئاساییشی په‌ده‌كه بێ ئهخلاقییهكی گه‌وره‌یه
كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین كه له هه‌ولێر دامه‌زراوه و به چالاكییه‌كانی پشتیوانیی به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌كات، ڕێگری كردنی ئاساییشی په‌ده‌كه له ڕێپێوانی درێژمه‌ودای گه‌نجان و هێرشكردنه سه‌ر گه‌نجانی ئیدانه كرد. -
له هه‌ولێر چالاكییه‌ك بۆ پشتیوانیی عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو
به پهشهنگی كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ به به‌شداری ده‌یان كه‌س چالاكییه‌ك له شاری هه‌ولێر بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو. -
له ڕاجۆی عه‌فرین سه‌رچه‌ته‌یه‌ك و ٣ چه‌ته‌ی ئه‌لقاعیده كوژران
له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئه‌مڕۆی ده‌وروبه‌ری «گردی كه‌ڤرێ كه‌ر»ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین، كه له به‌یانییه‌وه له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان هاتۆته ئاراوه، سه‌رچه‌ته‌یه‌ك و ٣ چه‌ته‌ی دیكه كوژران. -
ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین به‌رزبووه‌وه؛ ١٢٧ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هیدبوون
ژماره‌ی قوربانیانی سیڤیل كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ١٢٧ كه‌س به‌رزبۆوه و ١٦٨ كه‌سیش برینداربوون. -
له ده‌ریای سپی كه‌شتییه‌كی په‌نابه‌ران نقوم بوو؛ ٩٠ په‌نابه‌ر خنكان
له ده‌ریای سپی كه‌شتییه‌ك نقوم بوو، له ئه‌نجامدا لانیكه‌م ٩٠ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا. -
سوپای تورکیا بە چەکی ئەڵمانی هێرشی عەفرین ده‌كات
سوپای توركیا جگه له تانكی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی، بە چه‌ك و ئامێری سەربازی دروستكراوی كۆمپانیاكانی «ههكلهر - کۆخ» و بارهەڵگری سەربازیی ده‌ستكردنی كۆمپانیای «مێرسیدێس بێنز»ی ئه‌ڵمانی، هێرشی سەر عەفرین ده‌كات. -
عه‌فرین؛ چه‌ته‌كانی توركیا خێزانێكی ٤ كه‌سییان به زیندوویی سووتاند
چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا له گوندێكی هه‌رێمی عه‌فرین ٤ ئه‌ندامی خێزانێكیان به زیندوویی سووتاند. -
له شه‌مزینان چالاكی گه‌ریلا؛ ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له ده‌ڤه‌ری ئۆرتاكلاری ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆڵه‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران. -
له چه‌لێی جۆڵه‌مێرگ گورز له سوپای توركیا درا
له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆڵه‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر، چالاكییه‌ك ئه‌نجام درا و سه‌ربازێك كوژرا، ٥ سه‌ربازیش برینداربوون. -
سزای ساڵێک زیندانی به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كی سنه‌دا سه‌پێنرا
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتی «کاوان مەحمودیان»، بە تۆمەتی لایه‌نگری لە پارتێکی کوردی، سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا. -
ئه‌مڕۆ پەرله‌مانی ئەڵمانیا، تاووتوێی هێرشەکانی سەر عەفرین دەکات
بابه‌تی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە ڕۆژه‌ڤی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرله‌مانی فێدراڵی ئەڵمانیا دایه و بڕیاره تاووتوێ بكرێت. -
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتیوانییه‌كان بۆ عه‌فرین به‌رفره‌وان ده‌بن
پشتیوانیی رێکخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گه‌لی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له زیادبووندان. -
چالاكییه‌كی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له دژی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ڤیدیۆی چالاكییه‌كی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌ی بڵاوكرده‌وه. -
له زۆر شاری ئه‌ورووپا هه‌زاران كه‌س بۆ عه‌فرین ڕژانه مه‌یدانه‌كان
لە زۆربەی شارەکانی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا بە هەزاران کەس بۆ پشتیوانیی عەفرین ڕژانە سەر شەقامەکان. -
به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فر، دوو کۆڵبەر له سنوورەکانی ڕۆژهەڵات گیانیان لەده‌ستدا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (٣١ی ژانوویه\١١ی ڕێبەندان)، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری ئوورمییه لە کوێستانهكانی ئورمییه دۆزرانه‌وه.