ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
له ئاگری سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری، سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا منداڵیکی ٩ ساڵانیان كوشت
ئارهاتی تەمەن ٩ ساڵان له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوەندی شاری عەفرین گیانی له‌ده‌ستدا. -
نادیه موراد: پێویستە تورکیا به‌زوویی هێرشەکانی لەسەر عەفرین ڕاگرێت
نادیه موراد، بالیۆزی ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات کە تورکیا ده‌ستبه‌جێ هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگرێت. -
ده‌وڵه‌تی توركیا له ٣٠ ناوچه‌ی دێرسیم «قه‌ده‌غه‌كاری» ڕاگه‌یاند
پارێزگاری دێرسیم ڕایگه‌یاند، له ٣٠ ناوچه‌ی دێرسیم باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه و قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه ماوه ماوه تا ١ی سێپته‌مبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. -
هەڵمەتی ھاشتاگ بۆ پشتیوانیی عەفرین دەستی پێ‌کرد
بە هاشتاگی StopAfrinGenocide# لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی بەرفرەوان بۆ پشتیوانیی عەفرین دەستی پێ‌کرد. -
گرێ سپی; ھاوڵاتییەک بەھۆی گولەبارانی سوپای تورکیا بریندار بوو
بەهۆی دەستڕێژی گولەی سوپای تورکیا لەسەر سنووری ڕۆژئاوا، لە شاری گرێ سپی هاوڵاتییەکی سیڤیل بریندار بوو. -
فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی سیڤیلیان كرده ئامانج
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له جندرێس بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی سیڤیلیان كردووه. -
به‌هۆی پشتیوانی له عه‌فرین، یاریزانێكی ناسراوی ئامه‌د سزا درا
یاریزانێكی ناسراوی یانه‌ی «ئامه‌د سپۆر» به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین هه‌ڵوێستی پیشاندابوو، سزا درا. -
وته‌بێژی هه‌ده‌په: ئاكه‌په ناگات به ئاواته‌كانی
وته‌بێژی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، له دژی بێمافی، گرتن، چاوترساندن و زه‌خته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رخۆدان هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. -
بۆ پشتیوانیی عه‌فرین، هه‌ده‌په سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
شاندێکی هەدەپە کە په‌رله‌مانتاران، مامۆستایانی زانكۆ، ڕۆژنامەوان، هونەرمەندانیشی تێدایه سه‌ردانی په‌رله‌مانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان ده‌كات. -
عه‌فرین؛ شه‌ڕ و بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه
هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین له شه‌وی ڕابردووش‌دا به‌رده‌وام بوون. -
تانکێکی دیکەی سوپای تورکیا له عه‌فرین تێكشكێنرا
هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده تانکێکی دیکەی سوپای داگیرکەری تورکیایان تێکشکاند. -
هێزەکانی سووریای دێمۆكرات فڕۆکهیهكی سیخوڕیی تورکیایان خستە خواره‌وه
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ڕایگەیاند، هێزەکانیان فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕیی سوپای تورکیایان خستۆته خواره‌وه. -
سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره بۆردومانی جندرێس ده‌كه‌ن
سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی گروپی ئه‌لنووسره له ڕۆژی ده‌یه‌مینی هێرشه‌كانیان بۆ داگیركردنی عه‌فرین، ئێستا بۆردومانی ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین ده‌كه‌ن. -
٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌ڤه‌ری شارباژێر بۆردومان ده‌كه‌ن
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی چه‌ند گوندێكی ده‌ڤه‌ری شارباژێریان كرد له باشووری كوردستان. -
هەسەدە لەبارەی گردی قه‌سته‌ل ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە
فەرمانداره‌تیی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده لە عەفرین، ئەو زانیاری و هەواڵانەی ڕه‌ت كرده‌وه كه مێدیای توركیای ده‌رباره‌ی گردی قه‌سته‌ل بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. -
شه‌ڕڤانان چالاكییه‌كیان له دژی سه‌ربازانی توركیا ئه‌نجام دا
هێرشه‌كانی سوپای داگیركه‌ری توركیا و چه‌ته‌كانیان بۆ داگیركردنی عه‌فرین له ڕۆژی نۆیه‌مین دا به‌رده‌وامن. -
بینای هه‌ده‌په له ئیسته‌نبووڵ سوتێنرا
بینای پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له ناوچه‌ی پهندیكی ئیسته‌نبووڵ دوای تاڵانكردن و شكاندنی كه‌لوپه‌له‌كانی، سوتێنرا. -
هه‌سه‌ده: گردی کەڤرێ كه‌ر بەتەواوی لە سوپای تورکیا پاك كرایه‌وه
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده رایگەیاند، هێزەکانیان گوندی که‌ڤرێ كه‌ری سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرین بەتەواوی لە سوپای تورکیا و چەتەکانیان پاک کردەوە. -
وه‌زیری ناوخۆی توركیا دانی پێدانا كه ئامانجیان داگیركردنی ڕۆژئاوایه
وەزیری کاروباری ناوخۆی تورکیا سلێمان سۆیلوو دانی پێدانا کە قائیمقام، بەرپرسی ئاساییش و فەرماندەی سەربازییان لە عەزاز جه‌رابلووس و ماره‌ی دامه‌زراندووه. -
هه‌سه‌ده: هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر گردی قه‌سته‌ل جندۆ شكێنرا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، سوپای داگیركه‌ری توركیا و چه‌ته‌كانیان ئه‌مڕۆ به‌یانی هێرشێكیان له دژی گردی قه‌سته‌ل جندۆی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین ئه‌نجامداوه، به‌ڵام شه‌ڕڤانان هێرشه‌كه‌یان شكاندووه. -
به بۆمبی ده‌نگی هێرش كرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌ده‌نه
له شاری ئه‌ده‌نه‌ی توركیا به بۆمبی ده‌نگی هێرشكرایهسهر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی توركیا. -
ژماره‌یه‌کی زۆری کوژراو و برینداری سوپای تورکیا گواسترانەوە بۆ كلیس
سەربازانی سوپای تورکیا و چەتەکانیان کە لە شەڕی سەر سنووری عەفرین کوژراو و بریندار بوون بە ئامبوڵانس ده‌گواسترێنه‌وه بۆ نەخۆشخانەی کلیس و هاتای له توركیا. -
فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا ناوچەی بلبلێ بۆردومان ده‌كه‌ن
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای داگیرکەری تورکیا گوندەکانی ناوچەی بلبلێ و دەوروبەری بۆردمان ده‌كه‌ن. -
بۆ پشتیوانی به‌رخۆدانی عه‌فرین، له بڕۆكسل چالاكی ساز ده‌كرێت
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، بڕیاره سبه‌ینێ له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا چالاكییه‌كی به‌رفره‌وان ساز بكرێت.