بەشداری ڕێپێوانی "بە هیواوە بەرەوو ئازادی دەڕۆین"
گوڵستان سەڤیم کە دوو کەسی نزیکی لە شەڕدا لە دەستداوە و لە سێرتەوە بەشداری ڕێپێوانی "بە هیواوە بەرەوو ئازادی دەڕۆین" بوو، کە لە لایەن تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ئامەدەوە بەرەوو ئەنقەرە دەستپێکراوە و بە جۆشەوە بەردەوامە، گوتی: "بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە، پێویستە زیاتر بۆ ئاشتی تێبکۆشین و لەم پرۆسەیەدا ئیلهمام لە تێکۆشانی ژنان وەرگرت."
سەڤین گوتی: "تا پێكهێنانی ئاشتی و ئازادی لە ڕێپێواندا دەبم." و ئاماژەی بەوەدا بە بڕیارە لە ئیرادەی ئازادیخوازیی خۆی و گوتی: "ئازادی گەلان پەیوەستە بە ئازادی بەڕێز ئۆجالانەوە، بۆیە داوای هەڵوێستی ئازادی نواندن لە هەموو کەسێک دەکەم."
'ئاشتی و ئازادی خواستی کۆمەڵگەیە'
سەڤیم بانگەوازی بۆ پێکهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و کۆتایهێنان بەشەڕ کرد و گوتی: "خواستمان وەک ژنێکی گەنج، کۆتایهێنانە بە شەڕ و کاولکاری، ئەمە خواستی کۆمەڵگەیە نەک خواستێکی کەسیی. بە دڵنیاییەوە ئازادی کۆمەڵگەیش پەیوەست بە ئازادی بەڕێز ئۆجالانەوە. ئازادی وی ئازادی چاند و زمان و ژنانە. لەم شەڕەدا دوو خوشکم لە دەستداوە و دایکم ئازادی چەشت. بۆ هێنانەئارای ئازادی ماوەی دوو ساڵە لە تێکۆشاندام و ئیلهام لە تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنان وەردەگرم. بەرێز ئۆجالان لە گۆشەگیری ئیمراڵییدایە دەبێت خاوەنداری لە پەیامەکەی بکەین. پێویستە کوردان بەشداری ئەم تێکۆشانی ئازادییە ببن. بۆ خاوەنداریکردن لە زمان و چاندمان بەرەوو ئەنقەرە ڕێپێوان دەکەین."
'پێویستە ئیرادەی بەهێز نیشان بدرێت'
گوڵستان سەڤیمی چالاکوانی بەشداربووی ڕێپێوانی ئازادی لە کۆتایی قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر 'پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' و ئاماژەی بەوەدا دەبێت دەوڵەت ئیرادەیەکی بەهێز بۆ پێکهێنانی ئاشتی بخاتەڕوو. ئاشتی پێویستی بە ئیرادەی راستەقینەیە.