فەلەکناس ئوچا: سەرکەوتنی پڕۆسەکە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوە

سیاسەتمەداری کورد و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە فەلەکناس ئوچا بە پەیامێک پشتگیری لە ڕێپێوانی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" کرد، کە لە ١ی تشرینی یەکەم لە ئامەد دەستیپێکرد و بەرەو ئەنقەرە بەردەوامە.

پەیامەکەی فەلەکناس بەمجۆرەیە: "لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی، دیموکراسی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، وەک ژنانی خاوەن بیرکردنەوەی ئازاد، با پێکەوە ئەم پڕۆسەیە بگۆڕین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. بۆ ژیانێکی ئازاد، با پێکەوە تێکۆشانمان هەندێک فراوانتر بکەین. هەروەک چۆن گەل بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات، بۆ بەرەپێشچوون و سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەش دەبێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. جارێکی دیکە سڵاو لە تێکۆشان و بەرخۆدانتان دەکەین. پێکەوەین، هیوا بە ئازادی، ئازادیش بە تێکۆشان بە دی دێت."