ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە پێشەنگایەتی ئەمریکا و هێزە هەژموونخوازەکان، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردبوو. ١٥ـی شوباتی ١٩٩٩ ڕێبەر ئاپۆ لە نایرۆبی دەستگیرکرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا.
گەریلاکانی هەپەژە (هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) دەربارەی ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە ٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردبوو، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات (ANF) کرد.
گەریلای هەپەژە، ڕۆژهات چلچەمە سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: " ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٨ شەڕی ئازادی گەلی کوردی دەستپێکرد، ڕێبەر ئاپۆ دەیزانی کورد و کوردستان ژێردەستەیە، داگیرکراوە و قڕ دەکرێت، بۆیە شەڕ ئازادی کوردستانی دەستپێکرد. گەلی کورد گەیشتبووە ئاستێک کە نە ناسنامە و نە هیچ شتێکی هەبوو. تەنانەت خۆیشی نەدەناسی. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی تێکۆشانەکەیەوە نیشانی دا کە گەلی کورد دەتوانێت شەڕ بۆ وڵاتەکەی بکات. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەری زۆری لە دژی سیستەمی سەرمایەداری هەبوو. بەهۆی ئەمەوە زلهێزە جیهانییەکان پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان دژی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەلی کورد پەرەپێدا. بێگومان ئەو پیلانگێڕییە، نەبووە ڕێگر لەبەردەم تێکۆشانی ئێمە و ڕێبەر ئاپۆ. پیلانگێڕییەکە بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد پووچەڵکرایەوە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی تێکۆشانێکی بێهاوتا ئەنجام دەدات و ئێمەش لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەین."
'عەشقی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ گەل و وڵاتەکەی بوو'
گەریلا ڕۆژهات گوتی: "عەشقی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەل و وڵاتەکەی بوو، بەم عەشقەوە، تا ئێستا تێکۆشانێکی مەزن دەکات. هەر کەس عاشقی گەلەکەی، عاشقی کوردستان بێت، بێگومان سەردەکەوێت. هەڵبەت گەلی کوردیش عاشقی وڵاتەکەی خۆیەتی، بۆیە تێکۆشان دەکات و هیچ شتێک ناتوانێت ڕێ لەم تێکۆشانە بگرێت. بۆیە تێکۆشانمان دژی داگیرکاری و پیلانگێڕیی بەردەوام دەبێت. هەردەم بۆ گەلەکەمان و ئازادیی خۆمان تێدەکۆشین".
ڕۆژهات تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی و ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییش تێکۆشانی خۆی مەزنتر کردووە، گوتی: "تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی هاوبەشی ئێمە، تا ئاستێک گۆشەگیری تێکشکاندووە. ڕاستە، بڵاوبوونەوەی وێنە و دیمەنی ڕێبەرێتی و کۆبوونەوەکان بەردەوامن. بەڵام ئەمە بەس نییە، تا ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی دەرنەچێت و ئازاد نەبێت، پیلانگێڕیی و گۆشەگیری بەردەوام دەبن. گەر ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ ئێمە نەبێت و لەنێو گەلەکەیدا نەبێت، نەگاتە هەلومەرجی ئازاد، وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تێکۆشانمان بۆ ئازادی و دیموکراسی فراوانتر دەکەین."
'بینینی ڕێبەرێتی هێزی بە تێکۆشانەکەمان بەخشی'
لەکۆتاییدا گەریلاکەیە هەپەژە هەستەکانی خۆی بە بینینی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی، گوتی: "پاش ٢٦ ساڵ، دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە. ئەمە مایەی دڵخۆشی و مۆڕاڵێکی مەزن بوو بۆ گەریلا و گەلەکەمان. هێزی زۆری پێ بەخشین. هێزی زۆری بە تێکۆشانەکەمان بەخشی. کاتێک دیمەنی ڕێبەر ئاپۆم بینی، هەستێکم ئەزموونکرد کە ناتوانم پێناسەی بکەم. ئەوکات گوتم: "خۆزگە دەبوومە کۆترێک بەسەر دوورگەی ئیمراڵییدا دەفڕیم و بە دوژمنم دەگوت، 'ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز ناکەوێت، هەردەم سەردەکەوێت'. ڕەنگە بە جەستە لە زیندان بێت، بەڵام بە ڕۆح و ئیرادە و فیکر ئازادە. ئێمەش لەسەر ئەم بنەمایە تێدەکۆشین و بەرخۆدان دەکەین. بەڕاستی بینینی ڕێبەر ئاپۆ لە دیمەنەکاندا، بەس نییە، پێویستە بە جەستە لەنێوماندا بێت. ڕێبەرێتی کلیلی ئازادیی کوردستانە. ئازادیی ڕێبەرێتی ئازادیی کوردستانە. دەماری هەزاران کورد بە دڵی ڕێبەر ئاپۆوە بەستراوە. گەر ئەم دەمارە ببڕێت، بێ سەرۆک ژیان نابێ. بژی سەرۆک ئاپۆ."
'ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتییەکی نەتەوەییە'
گەریلای هەپەژە، زیلان سەردەشت، لە سەرەتادا باسی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆی کرد و ئاوا دوا: "سەرەتا سڵاو و ڕێزی خۆم بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم. ئەو تێکۆشانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ هەڤاڵانیدا لە ڕحاوە تا ئامەد بۆ ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد، ئەنجامی مێژوویی لەگەڵ خۆیدا هێنایە ئاراوە. تێکۆشانی سەرەتایی ڕووبەڕووی زەحمەتی و سەختیی زۆر گران بووەوە. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ هەڤاڵانیدا ویستیان ئەم سەختی و زەحمەتییانە بگەیەننە ئاستێکی مەزن. ڕێبەر ئاپۆ ویستی ئەو گەلی کوردەی کە ناوی خۆی لەبیرکردبوو و لە ئازادیی خۆی بێبەش ببوو لەناوببات و بیری ژن و وڵاتێکی ئازادیخواز پێشبخات. لەبەر ئەم هۆکارانە هەموو شتێکی لەبەرچاو گرت و بیر و بۆچوونی خۆی بە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە. ئێستا زۆر وڵات، گرووپ و کەسایەتی بەشداری ئەم ئەقڵیەتە دەکەن و کاری لەسەر دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ تا ساڵی ١٩٩٩ش لە بەرامبەر داگیرکاریی سیستەمدا، فکر و فەلسەفەی خۆی بەهێز کرد و ناوەڕۆکەکەی پڕکردەوە. ئامانجی ڕێبەرێتی دروستکردنی وڵاتێک و فکرێکی ئازاد بوو لە بەرامبەر بەرهەمی سیستەمی بکوژدا. لەبەر ئەم هۆکارە، دەوڵەت و هێزە جیهانییەکان گوشارێکی گەورەیان خستە سەر ڕێبەر ئاپۆ و پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان دەستپێکرد."
'ئامانجی پیلانگێڕییەکە گۆشەگیرکردنی گەلی کورد بوو'
گەریلا زیلان سەردەشت لە درێژەی قسەکانیدا باسی پیلانگێڕییەکەشی کرد و وتی: "هێزە هەژموونخوازەکان بینییان کە هێزی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوچەکەدا بەهێزە، بۆیە پیلانگێڕییان دەستپێکرد. ویستیان ڕێبەرێتی بخەنە زیندانەوە و گەلی کورد گۆشەگیر بکەن. ڕەنگە ڕێبەرێتی ئێستا لە دوورگەی ئیمراڵی بێت، بەڵام هێز و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە بەراورد بە پێشووتر زۆر زیاتر بووە و دەوڵەتیش ناتوانێت پێش بەم هێزە بگرێت. ڕەنگە ڕێبەرێتی ئێستا بە تەنها بێت، بەڵام وەک ئەوەی هەزار کەسی لەگەڵ بێت، وەک ئەوەی هەڤاڵانی لەگەڵ بن، ژیان دەکات. ڕۆژێک خۆی لە ئێمە دانەبڕی، ئەمەش هێز و ورەیەکی گەورە بە ئێمە و گەلەکەمان دەبەخشێت. دەسەڵاتداریی دەوڵەتان دەیانەوێت ئێمە بێ ڕێبەرێتی بهێڵنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە، لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا گوشار و ستەمکاری، سێدارە و سیاسەتی لەناوبردن لە دژی گەلەکەمان هەیە. بەڵام نە ئێمە، نە گەلەکەمان و نە تەڤگەرەکەمان ئەمەیان قبووڵ نەکرد. بە پێچەوانەوە، هەوڵیاندا لەگەڵ ڕێبەرێتیی بژین. شەڕیان کرد، ڕێپێوانیان کرد و مانیان لە خواردن گرت و هتد، هەموو جۆرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە دوایین جاریشدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' شۆڕشێک دەستیپێکرد. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی ناسرا و گەڕان بەدوای ئازادیی خۆیاندا لە ڕێبەرێتی دەبینن. چیتر هەموو کەسێک ڕێبەرێتی دەناسێت. لەبەر ئەم هۆکارە، لەلایەن هەمووانەوە ئەم پیلانگێڕییە قبووڵ نەکرا. دەتوانین بڵێین کە خۆڕاگریی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان پیلانگێڕییەکەی پووچەڵکردەوە."
'بینینی ڕێبەرێتیی جێگەی دڵخۆشی و جۆش و خرۆشە'
زیلان سەردەشت لە کۆتاییدا سەبارەت بە بینینی ڕێبەر ئاپۆ بە ڤیدیۆ، هەستی خۆی ئاوا دەربڕی: "بینینی ڕێبەرێتی، ورە و جۆش و خرۆشێکی گەورەی بە هەڤاڵانمان، گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان بەخشی. دەوڵەت هەرچەندە هەوڵبدات ئێمە بێ ڕێبەرێتی بهێڵێتەوە، هەرچەندە هێرش بکاتە سەرمان، ئێمە لە ڕۆح و فکری ڕێبەرێتیی دانابڕێین، ئێمە هەمیشە لەگەڵ ڕێبەرێتیی دەژین. با ئەم ڕاستییە باش بزانن. ڕێبەرێتیی کەسایەتییەکی فرەلایەن و نەتەوەییە. هێز و وزەی خۆی لە فکر و گەلەکەیەوە وەردەگرێت. ڕێبەرێتیی هەرگیز نەکەوتووە و ناکەوێت. بیر و فەلسەفەی خۆی بە جیهاندا بڵاوکردۆتەوە. ئێمەش هەوڵدەدەین و تێدەکۆشین تاکو بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانجی خۆی بگات. لەبەر ئەمە، جارێکی تر من بە بینینی ڕێبەرێتیی زۆر دڵخۆش بووم. بە هەڵسەنگاندن و جووڵەی ڕوخساری زۆر کاریگەر بووم. ڕێبەرێتیی لە هەمان کاتدا سڵاوی خۆی بۆ گەلی ئێزدی و گەلانی دیکە نارد. ڕێبەرێتیی خۆی لە ناسنامەی ئێزدی دانەبڕی، ویستی هاوبەشی ئازارەکانیان بێت، ئێمە بەمە زۆر کاریگەر بووین. وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، ئێمەش هاوبەشی خەمی گەلی ئێزدی دەکەین و خۆمانی تێدا دەبینینەوە."