ڕێپێوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە پێنجەمین ڕۆژییدا بەردەوامە.
چەندین دامەزراوە پشتگیری خۆیان بۆ ڕێپێوانەکە ڕاگەیاند.
کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی پارت و دامەزراوە سیاسییەکانی کوردستان سەبارەت بە ڕێپێوانەکە پەیامێکی پشتگیری بڵاوکردەوە. کۆمیتەکە ڕایگەیاند لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ٣١هەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامداوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕوانگەکانی چارەسەری قۆناغی نوێی پرسی کورد لە تورکیایان وەک کارنامەیەکی گرنگ هەڵسەنگاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێپێوانی "بە هیواوە بۆ ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ئامەدەوە بۆ ئەنقەرە دەستیپێکرد و گوترا: "هێزێکی مەزن لە هەڵوێستی بە ئیرادەتان بۆ داهاتوویەکی ئازاد وەردەگرین. لە چوار بەشی کوردستانیش ژنان بۆ ئازادی باجی قورسیان داوە و لەسەر ئەم بنەمایە بوون بە پێشەنگی مەزنترین تەڤگەرەکانی بەرخۆدان. ئەمڕۆ ژنانی کورد لە جیهاندا ناسراون و بۆ ئازادی نەوەتەییمان بوون بە سەرچاوەی هێزێکی مەزن.
هیوادارین حکومەتی تورک بڕیاردەری، ئیرادە و بەرخۆدانی ژنانی کورد لە ڕێپێوانی ئازادی ببینێت؛ بۆ بەدیهێنانی ئازادی داواکراوە، هەنگاوی یاسایی و سیاسی پێویست بنێت. ئەم ڕێپێوانە بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت. بە باوەڕمان بە پێوانەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، دڵنیاین ئەم ڕێپێوانەی ئێوە سەردەکەوێت. لەگەڵ ڕێز و سڵاومان."
ئەو دامەزراوانەی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەیان بڵاوکردەوە:
کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
پارتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە)
پارتی دیموکراتیکی کوردستانی ئێران (حدک-ئێران)
بزوتنەوەی گۆڕان
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە)
پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان (HSDK)
پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کورد لە سووریا (PYDK-S-El Wehde)
پارتی ئیسلامی کوردستان (PIK)
ڕێکخراوی کوردستانی-پارتی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)
تەڤگەری ژنانی کورد ئەورووپا (تەژەکە-ئە)
فیدراسیۆنی ئێزدییەکانی کوردستان (NAV-YEK)
یەکێتی سوریانەکانی ئەورووپا (E.S.U)
پارتی یەکێتی سوریانی-ڕۆژئاوا
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
کۆمەڵەی دادپەروەری
پارتی سەوزی کوردستان-ڕۆژئاوا
پارتی زەحمەتکێشی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S)
پارتی چەپی دیموکراتی کوردی سووریا (P.Ç.D.K.-S)
پارتی دیموکراتی پاشڤڕەوی کورد (PDPK-S)
پارتی چەپی کوردی سووریا (PÇK-S)
پارتی دیموکراتی کورد- سوری (PDK-S)
پارتی ڕزگاری کوردستان (PRK)
پارتی سەوزی کوردستان-ڕێکخراوی سەوزی کوردستانی ئەورووپا
ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان
تەڤگەری نوژیانی کوردستانی سووریا (T.N.K.S)
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)
ئینستیتیوتی کوردی برۆکسل
هاوپەیمانی ئێزدییەکانی سووریا (HÊS).