لە بەیرووت کۆنفرانسێک دەربارەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە بەیرووت کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو و شاندێکی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش تێیدا بەشداربوون.

بۆ تاوتوێکردنی توندوتیژییەکانی سەر ژنان، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە بەیرووت کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو و شاندێکی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش تێیدا بەشداربوون.

کۆنفرانسەکە کە بە چوار دانیشتن بەڕێوەچوو، تێیدا ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) فۆزا یوسف، دەربارەی ئەزموونی ژنانی کورد کە لە ناو شاندی دانووستاندەکاندان لەگەڵ حکومەتی ڕاگوزەری سووریا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەوەی ژنان لە سیاسەتەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە ئەو هۆشمەندییە کە هەوڵ دەدات ژنان لە گۆڕەپانی گشتی دووربخاتەوە، بەڵام ئەزموونی کوردان سەلماندی، سووربوونی ژنان لەسەر بەشداربوون، دانووستاندنەکان دەگۆڕێت بۆ گۆڕەپانێکی سیاسیی.

هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا، دەربارەی توندوتیژی لە دژی کۆمەڵە و ڕێکخستنەکان، سەرۆکی کۆمیتەی ژانی کۆمەڵەی چاندی نەورۆز، نەورۆز عوسمان، جەختی لەوەکردەوە توندوتیژی دژ بە ڕێکخراوەکان هیچی کەمتر نییە لە توندوتیژی دژ بە تاکەکان.