شاندی ژنانی تەژەئا لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆن کۆدەبێتەوە
دوای تەواوبوونی ڕێپێوانی ئازادی ژنان، ئەمڕۆ لە پەرلەمان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کۆدەبنەوە. شاندێک لە چالاکوانانی تەژەئا دۆسیە ئامادەکراوەکانیان پێشکەش بە ئەندامانی کۆمیتەی پارتەکان دەکەن.
دوای تەواوبوونی ڕێپێوانی ئازادی ژنان، ئەمڕۆ لە پەرلەمان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کۆدەبنەوە. شاندێک لە چالاکوانانی تەژەئا دۆسیە ئامادەکراوەکانیان پێشکەش بە ئەندامانی کۆمیتەی پارتەکان دەکەن.
ئەو ڕێپێوانەی بە درووشمی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ١ی تشرینی یەکەم لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دەستیپێکرد، لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)ەوە ڕێکخرابوو و ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی تورکیا کۆتایی هات.
دوای ڕێپێوانەکە کە بە ڕاگەیاندراوێک لە گوڤەنپارکی شاری ئەنقەرەی تورکیا کۆتایی هات، ژنان ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی خۆیان لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمان هاوبەش دەکەن.
شاندەکە لە هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) مەڕاڵ دانیش بەشتاش، سیاسەتمەداری کورد ئایلا ئاکات عەتا، چالاکوانی تەژەئا هولیا ئالۆکمەن و هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی مێردین دەڤریم دەمیر پێکدێت، لەگەڵ سێ پارتی سیاسی گرووپی پەرلەمان کۆدەبنەوە.
شاندەکە بۆ ئەوەی دۆسیە ئامادەکراوەکە پێشکەش بە کۆمیسیۆنی دیموکراسی و خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی بکات، ڕادەستی ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەی دەکات. بەهۆی سەرقاڵییەکانیانەوە پێشبینی ئەوە کراوە کۆبوونەوە لەگەڵ مەهەپەدا ئەنجام نادرێت.
بەرنامەی شاندەکە:
ئەندامانی کۆمیسیۆن و سەرۆک فراکسیۆنی گرووپی ئاکەپە
٧ی تشرینی یەکەم – ١٣:٠٠
*
ئەندامی کۆمیسیۆنی یەنی یۆڵ
٧ی تشرینی یەکەم – ١٤:٠٠
*
ئەندامانی کۆمیسیۆن و جێگری سەرۆکی گشتی جەهەپە
٨ی تشرینی یەکەم – ١٠:٣٠