ژنان بە گوتنەوەیی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕۆشتنە ناو پەرلەمانی تورکیاوە

ژنانی ڕێپێوانکار کە بە درووشمی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ئامەدەوە بەرەوو ئەنقەرە حەوت ڕۆژە لە ڕێپێواندان، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" چوونە ناو پەرلەمانی تورکیاوە.

ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) کە بە درووشمی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ئامەدەوە پاش تێپەڕبوون لە حەوت شار ئەمڕۆ گەیشتنە ئەنقەرە. دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک. وێڕای ڕێگرییەکانی پۆلیس بە جۆش و خواستی ئازادی و بەرزکردنەوەی نیشانەی سەرکەوتن، ڕۆشتنە ناو پەرلەمانی تورکیا.

ژنان پاش گەیشتنیان بە پەرلەمان، زۆر بە بەرزی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکات" و "ژن بە هیواوە هەنگاو دەنێت"یان گوتەوە.